لۆقا 29:5-32
لۆقا 29:5-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
لیوی له ماڵی خۆیدا میواندارییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كرد، زۆر له باجگران و خه‌ڵكی دیكه له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر خوان بوون. جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كانیان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر قوتابییه‌كانی كرد و ده‌یانووت: “بۆچی له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “له‌شساغ پێویستی به پزیشک نییه، به‌ڵكو نه‌خۆش. نه‌هاتووم بێتاوانان بانگ بكه‌م، به‌ڵكو گوناهباران بۆ تۆبه‌كردن”.
لۆقا 29:5-32 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لێڤی لە ماڵی خۆیدا میواندارییەکی گەورەی بۆ کرد، زۆر لە باجگران و خەڵکی دیکە لەگەڵیان لەسەر خوان بوون. بەڵام فەریسی و مامۆستایانی تەورات کە فەریسی بوون بۆڵەبۆڵیان بەسەر قوتابییەکانیدا کرد و گوتیان: «بۆچی لەگەڵ باجگر و گوناهباران دەخۆن و دەخۆنەوە؟» عیساش وەڵامی دانەوە: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش. نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران بۆ تۆبەکردن.»