لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 9:4-12 - Compare All Versions

لۆقا 9:4-12 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئینجا هێنای بۆ یروشلایم و له‌سه‌ر سوانده‌ی په‌رستگا ڕایگرت و پێی وت: “ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی خودایت لێره‌وه‌ خۆت هه‌ڵبده‌ خواره‌وه‌”. چونكه‌ نووسراوه‌: {فریشته‌كانی پێت ڕاده‌سپێرێت بۆئه‌وه‌ی بتپارێزن، له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵت ده‌گرن نه‌وه‌ک پێت به‌ر به‌ردێک بكه‌وێت} . ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “وتراوه‌: {په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندت تاقی مه‌كه‌وه‌} ”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 4 PNTZS

لۆقا 9:4-12 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئینجا ئیبلیس بۆ ئۆرشەلیمی برد و لەسەر گوێسەبانەی پەرستگا ڕایگرت و پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت لێرەوە خۆت هەڵبدە خوارەوە. لەبەر ئەوەی نووسراوە: «﴿سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، کە بە تەواوی بتپارێزن، لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.﴾» عیساش وەڵامی دایەوە: «گوتراوە: ﴿یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.﴾»

هاوبەشی بکە
لۆقا 4 KSS