لۆقا 33:4-35
لۆقا 33:4-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له كه‌نیشته‌كه‌دا پیاوێک هه‌بوو ڕووحی شه‌یتانێكی گڵاوی تێدابوو. به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “ئای! ئیشۆعی ناسڕه‌تی چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ناومان ببه‌یت؟ من ده‌تناسم تۆ كێیت، پارساكهی خودایت!”. ئیشۆع لێی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: “بێده‌نگ به! لێی بڕۆ ده‌ره‌وه!” شه‌یتانه‌كه له‌ناوه‌ندیان به زه‌ویدا دا و لێی ده‌رچوو، هیچ زیانیشی پێ نه‌گه‌یاند.
هاوبەشی بکە
لۆقا 4 بخوێنەوەلۆقا 33:4-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە کەنیشتەکەدا پیاوێک هەبوو ڕۆحی پیسی تێدابوو. بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «ئای! عیسای ناسیرەیی چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت.» عیسا لێی ڕاخوڕی و فەرمووی: «بێدەنگ بە! لێی وەرە دەرەوە!» ڕۆحە پیسەکە لەناوەندیان پیاوەکەی بە زەویدا دا و لێی دەرچوو، هیچ زیانیشی پێ نەگەیاند.
هاوبەشی بکە
لۆقا 4 بخوێنەوە