لۆقا 24:4-27
لۆقا 24:4-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هیچ پێغه‌مبه‌رێک له نیشتمانی خۆی په‌سه‌ند ناكرێت. له ڕه‌وادا پێتان ده‌ڵێم: له سه‌رده‌می ئیلییا زۆر بێوه‌ژن له ئیسڕائیلدا هه‌بوون، كاتێ سێ ساڵ و شه‌ش مانگ ئاسمان به‌سترا، كاتێ له هه‌موو زه‌ویه‌كه‌دا بووه برسێتییه‌كی مه‌زن، به‌ڵام ئیلییا بۆ ئه‌وان نه‌نێردرا، به‌ڵكو بۆ بێوه‌ژنێک له سرپه‌تی سه‌یده‌ن. له سه‌رده‌می ئه‌لیشه‌ع پێغه‌مبه‌ریش زۆر گول له ئیسڕائیلدا هه‌بوون، هیچیان پێگه‌رد نه‌بوونه‌وه، نوعمانی سیریانی نه‌بێت”.
لۆقا 24:4-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەها فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، هیچ پێغەمبەرێک لە شارەکەی خۆی پەسەند ناکرێت. لە ڕاستیدا پێتان دەڵێم، لە سەردەمی ئەلیاس زۆر بێوەژن لە ئیسرائیل‌دا هەبوون، کاتێک سێ ساڵ و شەش مانگ باران نەباری، لە هەموو خاکەکەدا بووە قاتوقڕییەکی گەورە، بەڵام ئەلیاس بۆ هیچ یەکێکیان نەنێردرا، بەڵکو بۆ بێوەژنێک لە شاری سەرەفەندی ناوچەی سەیدا. لە ئیسرائیل‌دا لە سەردەمی ئەلیشەع پێغەمبەر زۆر کەس تووشی نەخۆشی گولی هاتبوون، بەڵام ئەلیشەع هیچیانی چاک نەکردەوە، نەعمانی سوری نەبێت.»