لۆقا 20:4-27
لۆقا 20:4-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا سیپاره‌كه‌ی پێچایه‌وه، ڕاده‌ستی ڕاژه‌وانه‌كه‌ی كرد و دانیشت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كه‌نیشت بوون چاویان تێبڕی بوو. جا پێی وتن: “ئه‌مڕۆ ئه‌م نووسراوه‌ی گوێتان لێ‌بوو هاته دی”. هه‌موو گه‌واهییان بۆ ده‌دا و سه‌رسام بوون له‌و وشه به‌خششدارانه‌ی له ده‌می ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، ده‌یانووت: “ئه‌مه كوڕه‌كه‌ی یۆسپ نییه؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “به‌هه‌رحاڵ ئه‌م په‌نده‌شم پێ ده‌ڵێن: {ئه‌ی پزیشک چاره‌سه‌ری خۆت بكه!} ئه‌وه‌ی بیستمان و له كپه‌ڕناخوم كردت، لێره‌ش له شاره‌كه‌تدا بیكه”. هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هیچ پێغه‌مبه‌رێک له نیشتمانی خۆی په‌سه‌ند ناكرێت. له ڕه‌وادا پێتان ده‌ڵێم: له سه‌رده‌می ئیلییا زۆر بێوه‌ژن له ئیسڕائیلدا هه‌بوون، كاتێ سێ ساڵ و شه‌ش مانگ ئاسمان به‌سترا، كاتێ له هه‌موو زه‌ویه‌كه‌دا بووه برسێتییه‌كی مه‌زن، به‌ڵام ئیلییا بۆ ئه‌وان نه‌نێردرا، به‌ڵكو بۆ بێوه‌ژنێک له سرپه‌تی سه‌یده‌ن. له سه‌رده‌می ئه‌لیشه‌ع پێغه‌مبه‌ریش زۆر گول له ئیسڕائیلدا هه‌بوون، هیچیان پێگه‌رد نه‌بوونه‌وه، نوعمانی سیریانی نه‌بێت”.
لۆقا 20:4-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئینجا نووسراوە پیرۆزەکەی پێچایەوە، دایەوە خزمەتکارەکە و دانیشت. هەموو ئەوانەی لە کەنیشت بوون چاویان تێبڕی بوو. دەستی کرد بە قسەکردن و فەرمووی: «ئەمڕۆ ئەم نووسراوە پیرۆزەی گوێتان لێ‌بوو هاتە دی.» هەموو شایەتییان بۆ دەدا، سەرسام بوون لەو پەیامە پڕ لە نیعمەتەی لە دەمی دەهاتە دەرەوە، دەیانگوت: «ئەمە کوڕەکەی یوسف نییە؟» عیسا پێی فەرموون: «بێگومان ئەم پەندەم پێ دەڵێن: ئەی پزیشک چارەسەری خۆت بکە! ئەوەی بیستمان و لە شاری کەفەرناحوم کردت، لێرەش لە شارەکەتدا بیکە.» هەروەها فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، هیچ پێغەمبەرێک لە شارەکەی خۆی پەسەند ناکرێت. لە ڕاستیدا پێتان دەڵێم، لە سەردەمی ئەلیاس زۆر بێوەژن لە ئیسرائیل‌دا هەبوون، کاتێک سێ ساڵ و شەش مانگ باران نەباری، لە هەموو خاکەکەدا بووە قاتوقڕییەکی گەورە، بەڵام ئەلیاس بۆ هیچ یەکێکیان نەنێردرا، بەڵکو بۆ بێوەژنێک لە شاری سەرەفەندی ناوچەی سەیدا. لە ئیسرائیل‌دا لە سەردەمی ئەلیشەع پێغەمبەر زۆر کەس تووشی نەخۆشی گولی هاتبوون، بەڵام ئەلیشەع هیچیانی چاک نەکردەوە، نەعمانی سوری نەبێت.»