لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:4-4 - Compare All Versions

لۆقا 1:4-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

عیسا پڕ ببوو لە ڕۆحی پیرۆز کە ڕووباری ئوردونی بەجێهێشت، ڕۆحەکە بەرەو چۆڵەوانی ڕێنمایی کرد. چل ڕۆژ ئیبلیس تاقی دەکردەوە. بە درێژایی ئەو ڕۆژانە هیچی نەخوارد، کاتێک ماوەکە تەواو بوو برسی بوو. ئیبلیس پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت، بەم بەردە بڵێ با ببێتە نان.» عیسا وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: ﴿مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت.﴾»

هاوبەشی بکە
لۆقا 4 KSS

لۆقا 1:4-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئیشۆع به‌ پڕی ڕووحی پارسا له‌ یوردنه‌ن گه‌ڕایه‌وه‌، به‌ ڕووحیش بردرایه‌ ده‌شتوده‌ر. چل ڕۆژ ئیبلیس تاقی ده‌كرده‌وه‌. له‌و ڕۆژانه‌دا هیچی نه‌خوارد، كاتێ ماوه‌كه‌ ته‌واو بوو برسی بوو. ئیبلیس پێی وت: “ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی خودایت، به‌م به‌رده‌ بڵێ با ببێته‌ نان”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “نووسراوه‌: { مرۆڤ ته‌نها به‌ نان ناژیێت، به‌ڵكو به‌ هه‌ر وشه‌یه‌ک له‌ زاری خودا بێته‌ده‌ر} ”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 4 PNTZS