لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:4-11

لۆقا 1:4-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئیشۆع به‌ پڕی ڕووحی پارسا له‌ یوردنه‌ن گه‌ڕایه‌وه‌، به‌ ڕووحیش بردرایه‌ ده‌شتوده‌ر. چل ڕۆژ ئیبلیس تاقی ده‌كرده‌وه‌. له‌و ڕۆژانه‌دا هیچی نه‌خوارد، كاتێ ماوه‌كه‌ ته‌واو بوو برسی بوو. ئیبلیس پێی وت: “ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی خودایت، به‌م به‌رده‌ بڵێ با ببێته‌ نان”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “نووسراوه‌: { مرۆڤ ته‌نها به‌ نان ناژیێت، به‌ڵكو به‌ هه‌ر وشه‌یه‌ک له‌ زاری خودا بێته‌ده‌ر} ”. ئینجا ئیبلیس بردیه‌ سه‌ر چیایه‌كی به‌رز و له‌ ساتێكدا هه‌موو پاشایه‌تیه‌كانی جیهانی پیشان دا و پێی وت: “هه‌موو ئه‌م ده‌سه‌ڵات و شكۆیه‌ت پێ ده‌ده‌م، چونكه‌ دراوه‌ته‌ من و منیش ئه‌وه‌ی بمه‌وێت ده‌یده‌مێ. ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌مم كڕنۆش ببه‌یت، هه‌مووی بۆ تۆ ده‌بێت”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و فه‌رمووی: “بڕۆ ئه‌ی شه‌یتان! چونكه‌ نووسراوه‌: {كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت ده‌به‌یت و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستیت} ”. ئینجا هێنای بۆ یروشلایم و له‌سه‌ر سوانده‌ی په‌رستگا ڕایگرت و پێی وت: “ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی خودایت لێره‌وه‌ خۆت هه‌ڵبده‌ خواره‌وه‌”. چونكه‌ نووسراوه‌: {فریشته‌كانی پێت ڕاده‌سپێرێت بۆئه‌وه‌ی بتپارێزن، له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵت ده‌گرن نه‌وه‌ک پێت به‌ر به‌ردێک بكه‌وێت} .

هاوبەشی بکە
لۆقا 4 بخوێنەوە

لۆقا 1:4-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

عیسا پڕ ببوو لە ڕۆحی پیرۆز کە ڕووباری ئوردونی بەجێهێشت، ڕۆحەکە بەرەو چۆڵەوانی ڕێنمایی کرد. چل ڕۆژ ئیبلیس تاقی دەکردەوە. بە درێژایی ئەو ڕۆژانە هیچی نەخوارد، کاتێک ماوەکە تەواو بوو برسی بوو. ئیبلیس پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت، بەم بەردە بڵێ با ببێتە نان.» عیسا وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: ﴿مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت.﴾» ئینجا ئیبلیس عیسای بردە شوێنێکی بەرز و لە چاوتروکانێکدا هەموو شانشینەکانی جیهانی پیشان دا و پێی گوت: «هەموو ئەم دەسەڵات و شکۆیەی ئەوان دەدەمە تۆ، چونکە دراوەتە من و منیش دەیدەم بە هەرکەسێک کە بمەوێت. لەبەر ئەوە ئەگەر لەبەردەمم کڕنۆش ببەیت، هەمووی بۆ تۆ دەبێت.» عیساش وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: ﴿کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.﴾» ئینجا ئیبلیس بۆ ئۆرشەلیمی برد و لەسەر گوێسەبانەی پەرستگا ڕایگرت و پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت لێرەوە خۆت هەڵبدە خوارەوە. لەبەر ئەوەی نووسراوە: «﴿سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، کە بە تەواوی بتپارێزن، لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.﴾»

هاوبەشی بکە
لۆقا 4 بخوێنەوە