لۆقا 8:3-11
لۆقا 8:3-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌رهه‌مێک بده‌ن له تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه. بیرمه‌كه‌نه‌وه به‌خۆتان بڵێن: ئه‌وڕاهه‌م باوكمانه. چونكه پێتان ده‌ڵێم، خودا ده‌توانێت له‌م به‌ردانه ڕۆڵه بۆ ئه‌وڕاهه‌م په‌یدا بكات. ئێستاش ته‌ور خراوه‌ته سه‌ر ڕه‌گی دره‌خته‌كان، هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات، ده‌بڕدرێته‌وه و فڕێ ده‌درێته نێو ئاگر”. كۆمه‌ڵه‌كه پرسیان لێ‌كرد: “كه‌واته چی بكه‌ین؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی وتن: “ئه‌وه‌ی دوو كراسی هه‌یه، با یه‌كێكیان بداته ئه‌وه‌ی كه نییه‌تی، ئه‌وه‌ش كه نانی هه‌یه، با هه‌مان شت بكات”.
لۆقا 8:3-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. بە خۆتان مەڵێن: ”ئیبراهیم باوکمانە.“ پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات. ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.» خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟» وەڵامی دانەوە: «ئەوەی دوو کراسی هەیە، با یەکێکیان بداتە ئەوەی کە نییەتی، ئەوەش کە نانی هەیە، با هەمان شت بکات.»