لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 4:3-6 - Compare All Versions

لۆقا 4:3-6 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

وه‌ک له‌ سیپاره‌ی وشه‌كانی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ردا نووسراوه‌ كه‌ ده‌ڵێ: {ده‌نگی هاوارگه‌رێک له‌ ده‌شتوده‌ره‌وه‌ دێ: “ڕێگای په‌روه‌ردگار ئاماده‌ بكه‌ن، ڕێبازه‌كانی ڕاست بكه‌ن. هه‌موو دۆڵێک پڕ ده‌بێته‌وه‌ و هه‌موو چیا و گردێكیش نزم ده‌بێته‌وه‌، ڕێگا خواروخێچه‌كان ڕاست ده‌بنه‌وه‌ و سه‌خته‌كانیش ئاسان ده‌بن، هه‌موو ئاده‌میزادێكیش ڕزگاریی خودا ده‌بینێت!}”

هاوبەشی بکە
لۆقا 3 PNTZS

لۆقا 4:3-6 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

وەک لە پێشبینییەکانی پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە: ﴿کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.» هەموو دۆڵێک پڕ دەبێتەوە و هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت، ڕێگا خواروخێچەکان ڕاست دەبنەوە و سەختەکانیش ئاسان دەبن، هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاریی خودا دەبینن!﴾

هاوبەشی بکە
لۆقا 3 KSS