لۆقا 2:3-14
لۆقا 2:3-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له سه‌رده‌می كاهینیه‌تی باڵای خه‌ننه‌ن و قه‌یاپا، له ده‌شتوده‌ر وشه‌ی خودا بۆ یوخه‌ننه‌نی كوڕی زخه‌ریا هات. جا بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری یوردنه‌ن ده‌رچوو، بانگه‌وازی عه‌مادكردنی تۆبه‌ی ده‌دا بۆ گوناه به‌خشین. وه‌ک له سیپاره‌ی وشه‌كانی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ردا نووسراوه كه ده‌ڵێ: {ده‌نگی هاوارگه‌رێک له ده‌شتوده‌ره‌وه دێ: “ڕێگای په‌روه‌ردگار ئاماده بكه‌ن، ڕێبازه‌كانی ڕاست بكه‌ن. هه‌موو دۆڵێک پڕ ده‌بێته‌وه و هه‌موو چیا و گردێكیش نزم ده‌بێته‌وه، ڕێگا خواروخێچه‌كان ڕاست ده‌بنه‌وه و سه‌خته‌كانیش ئاسان ده‌بن، هه‌موو ئاده‌میزادێكیش ڕزگاریی خودا ده‌بینێت!}” به‌و كۆمه‌ڵانه‌ی ده‌ووت كه ده‌رده‌چوون تاكو عه‌مادیان بكات: “ئه‌ی بێچوی ماران، كێ ڕێگای پیشانداون له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟ به‌رهه‌مێک بده‌ن له تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه. بیرمه‌كه‌نه‌وه به‌خۆتان بڵێن: ئه‌وڕاهه‌م باوكمانه. چونكه پێتان ده‌ڵێم، خودا ده‌توانێت له‌م به‌ردانه ڕۆڵه بۆ ئه‌وڕاهه‌م په‌یدا بكات. ئێستاش ته‌ور خراوه‌ته سه‌ر ڕه‌گی دره‌خته‌كان، هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات، ده‌بڕدرێته‌وه و فڕێ ده‌درێته نێو ئاگر”. كۆمه‌ڵه‌كه پرسیان لێ‌كرد: “كه‌واته چی بكه‌ین؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی وتن: “ئه‌وه‌ی دوو كراسی هه‌یه، با یه‌كێكیان بداته ئه‌وه‌ی كه نییه‌تی، ئه‌وه‌ش كه نانی هه‌یه، با هه‌مان شت بكات”. باجگرانیش بۆ عه‌مادبوون هاتن، پێیان وت: “ڕابی، ئێمه چی بكه‌ین؟” پێی وتن: “له‌وه‌ی بۆتان دانراوه زیاتر وه‌رمه‌گرن”. سه‌ربازیش پرسیان لێ‌كرد: “ئه‌ی ئێمه چی بكه‌ین؟” پێی وتن: “سته‌م له كه‌س مه‌كه‌ن و كه‌س به‌ده‌سته‌وه مه‌ده‌ن، به موچه‌كانتان ڕازی بن”.
لۆقا 2:3-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە سەردەمی سەرۆک کاهینیێتی حەنا و قەیافا، لە دەشتودەر پەیامی خودا بۆ یەحیای کوڕی زەکەریا هات. ئیتر بە هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردوندا دەگەڕا، جاڕی لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین. وەک لە پێشبینییەکانی پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە: ﴿کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.» هەموو دۆڵێک پڕ دەبێتەوە و هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت، ڕێگا خواروخێچەکان ڕاست دەبنەوە و سەختەکانیش ئاسان دەبن، هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاریی خودا دەبینن!﴾ یەحیا بەو خەڵکانەی دەگوت کە دەهاتن تاکو لە ئاویان هەڵکێشێت: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو هەڵبێن؟ با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. بە خۆتان مەڵێن: ”ئیبراهیم باوکمانە.“ پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات. ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.» خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟» وەڵامی دانەوە: «ئەوەی دوو کراسی هەیە، با یەکێکیان بداتە ئەوەی کە نییەتی، ئەوەش کە نانی هەیە، با هەمان شت بکات.» باجگرانیش بۆ لەئاوهەڵکێشان هاتن، لێیان پرسی: «مامۆستا، ئێمە چی بکەین؟» پێی گوتن: «لەوەی بۆتان دانراوە زیاتر وەرمەگرن.» سەربازانیش پرسیاریان لێکرد: «ئەی ئێمە چی بکەین؟» یەحیاش وەڵامی دانەوە: «خاوە لە کەس وەرمەگرن و بوختان مەکەن، بە مووچەکانتان ڕازی بن.»