لۆقا 9:24-12
لۆقا 9:24-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له گۆڕه‌كه هاتنه‌وه و هه‌واڵی هه‌موو ئه‌م شتانه‌یان به یازده‌كه و هه‌موو ئه‌وانی دیكه دا. مه‌ریه‌می مه‌گدانی و یۆوه‌نا و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و ئه‌وانی دیكه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون، ئه‌م شتانه‌یان به په‌یامبه‌ران وت. قسه‌كه‌یان له‌لای ئه‌وان وه‌ک وڕێنه بوو، باوه‌ڕیان پێ نه‌كردن. په‌تڕۆس هه‌ستا و به‌ره‌و گۆڕه‌كه ڕایكرد، دانه‌ویه‌وه بینی كفنه‌كه به ته‌نها دانراوه، ڕۆیشت و سه‌رسام بوو له‌وه‌ی ڕوویداوه.
لۆقا 9:24-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک لە گۆڕەکە هاتنەوە، هەواڵی هەموو ئەم شتانەیان بە یازدە قوتابییەکە و هەموو ئەوانی دیکە دا. مریەمی مەجدەلی و یوەنا و مریەمی دایکی یاقوب و ئەوانی دیکەی لەگەڵیان بوون، ئەم شتانەیان بە نێردراوان گوت. قسەکەیان لەلای ئەوان وەک وڕێنە بوو، باوەڕیان پێ نەکردن. بەڵام پەترۆس هەستا و بەرەو گۆڕەکە ڕای‌کرد. کە دانەوییەوە، بینی کەتانەکە بە تەنها دانراوە، ئینجا ڕۆیشت و سەرسام بوو لەوەی ڕوویدابوو.