لۆقا 46:24-49
لۆقا 46:24-49 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێی فه‌رموون: “ئاوا نووسراوه، كه مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه، به ناوی ئه‌ویش تۆبه‌كردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یێندرێت، ده‌ستپێک له یروشلایمه‌وه. ئێوه‌ش گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ن. ئه‌وه‌تا من به‌ڵێنه‌كه‌ی باوكمتان بۆ ده‌نێرم. جا له شاری یروشلایم بمێننه‌وه، تاكو له به‌رزاییه‌وه هێزتان له‌به‌ر ده‌كرێت”.
هاوبەشی بکە
لۆقا 24 بخوێنەوەلۆقا 46:24-49 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێی فەرموون: «ئاوا نووسراوە، کە مەسیح ئازار دەچێژێت و لە ڕۆژی سێیەم لەنێو مردووان هەڵدەستێتەوە، بە ناوی ئەویش تۆبەکردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه بۆ هەموو گەلان جاڕبدرێت، ئەمەش لە ئۆرشەلیمەوە دەستپێدەکات. ئێوە شایەتی ئەم شتانەن. وا من بەڵێنەکەی باوکمتان بۆ دەنێرم. بەڵام لە شار بمێننەوە، هەتا لە ئاسمانەوە پڕ دەکرێن لە هێز.»
هاوبەشی بکە
لۆقا 24 بخوێنەوە