لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 45:24-53

لۆقا 45:24-53 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا هزری كردنه‌وه‌، تاكو سیپاره‌كان تێبگه‌ن. پێی فه‌رموون: “ئاوا نووسراوه‌، كه‌ مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌، به‌ ناوی ئه‌ویش تۆبه‌كردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه‌ بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یێندرێت، ده‌ستپێک له‌ یروشلایمه‌وه‌. ئێوه‌ش گه‌واهیده‌ری ئه‌م شتانه‌ن. ئه‌وه‌تا من به‌ڵێنه‌كه‌ی باوكمتان بۆ ده‌نێرم. جا له‌ شاری یروشلایم بمێننه‌وه‌، تاكو له‌ به‌رزاییه‌وه‌ هێزتان له‌به‌ر ده‌كرێت”. ئینجا ئه‌وانی بۆ بتعه‌نیا برده‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌ستی به‌رز كرده‌وه‌ و داڕشتی كردن. كاتێ داڕشتی ده‌كردن، لێیان جیابووه‌وه‌ و به‌رزكرایه‌وه‌ ئاسمان. ئه‌وانیش كڕنۆشیان بۆ برد و به‌ شادییه‌كی مه‌زنه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ یروشلایم. به‌رده‌وام له‌ په‌رستگا بوون و ستایش و داڕشتی خودایان ده‌كرد. ئامین.

هاوبەشی بکە
لۆقا 24 بخوێنەوە