لۆقا 44:24-47
لۆقا 44:24-47 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته دی”. ئینجا هزری كردنه‌وه، تاكو سیپاره‌كان تێبگه‌ن. پێی فه‌رموون: “ئاوا نووسراوه، كه مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه، به ناوی ئه‌ویش تۆبه‌كردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یێندرێت، ده‌ستپێک له یروشلایمه‌وه.
لۆقا 44:24-47 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا پێی فەرموون: «ئەم قسانەم بۆ کردن کاتێک لەگەڵتان بووم: پێویستە هەموو ئەوانەی لە تەوراتی مو‌سا و پێغەمبەران و زەبووردا دەربارەی من نووسراون بێنە دی.» ئینجا مێشکی کردنەوە، تاکو نووسراوە پیرۆزەکان تێبگەن. پێی فەرموون: «ئاوا نووسراوە، کە مەسیح ئازار دەچێژێت و لە ڕۆژی سێیەم لەنێو مردووان هەڵدەستێتەوە، بە ناوی ئەویش تۆبەکردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه بۆ هەموو گەلان جاڕبدرێت، ئەمەش لە ئۆرشەلیمەوە دەستپێدەکات.