لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 4:24-8 - Compare All Versions

لۆقا 4:24-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

هێشتا لەمە سەرسام بوون، لەپڕ دوو پیاو بە جلی بریسکەدارەوە لەتەنیشتیان ڕاوەستان. ترسان و کڕنۆشیان برد و سەریان خستە سەر زەوی، پیاوەکان پێیان گوتن: «بۆچی لەنێو مردووان بەدوای زیندووەکەدا دەگەڕێن؟ ئەو لێرە نییە، بەڵکو هەستایەوە! بیهێننەوە بیرتان کە هێشتا لە جەلیل بوو چۆن قسەی بۆ کردن، فەرمووی: ”کوڕی مرۆڤ دەبێت بدرێتە دەست خەڵکی گوناهبار، لە خاچ بدرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەستێتەوە.“» ئینجا قسەکانیان هاتەوە یاد.

هاوبەشی بکە
لۆقا 24 KSS

لۆقا 4:24-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێ له‌مه‌ سه‌رسام بوون، دوو پیاو به‌ جلی بریسكه‌داره‌وه‌ له‌ ته‌نیشتیان ڕاوه‌ستان. كه‌ ترسان و سه‌ریان داگرتبووه‌ سه‌ر زه‌وی، پێیان وتن: “بۆچی له‌نێو مردووان به‌دوای زیندووه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن!؟ لێره‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ستایه‌وه‌! به‌ بیرتان بێته‌وه‌ كه‌ هێشتا له‌ گلیلا بوو چۆن قسه‌ی بۆ فه‌رموون:” “ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت بدرێته‌ ده‌ست خه‌ڵكی گوناهبار، له‌خاچ بدرێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه‌”. ئینجا فه‌رمووده‌كه‌یان هاته‌وه‌ یاد.

هاوبەشی بکە
لۆقا 24 PNTZS