لۆقا 38:24-45
لۆقا 38:24-45 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێی فه‌رموون: “بۆچی شڵه‌ژاون؟ بۆچی گومان ده‌كه‌وێته دڵتان؟” سه‌یری ده‌ست و پێم بكه‌ن: ئه‌وه خۆمم! ده‌ستم لێ بده‌ن و ببینن، چونكه ڕووح گۆشت و ئێسقانی نییه وه‌ک ده‌مبینن”. كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو، ده‌ست و پێی پیشاندان. له خۆشی و سه‌رسوڕماندا باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، پێی فه‌رموون: “لێره خواردنتان هه‌یه؟” ئه‌وانیش پارچه‌یه‌ک ماسی برژاویان پێ دا. وه‌ریگرت و له‌به‌رچاویان خواردی. ئینجا پێی فه‌رموون: “ئه‌م قسانه‌م بۆ كردن كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: كه پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ته‌وراتی مووشێ و پێغه‌مبه‌ران و په‌سنیه‌كاندا ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته دی”. ئینجا هزری كردنه‌وه، تاكو سیپاره‌كان تێبگه‌ن.
لۆقا 38:24-45 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێی فەرموون: «بۆچی شێواون؟ بۆچی گومان دەکەوێتە دڵتان؟ سەیری دەست و پێم بکەن. بڕوا بکەن، منم! دەستم لێ بدەن و ببینن، چونکە خێو گۆشت و ئێسقانی نییە وەک دەبینن من هەمە.» کە ئەمەی فەرموو، دەست و پێی نیشاندان. لە خۆشی و سەرسوڕماندا هێشتا باوەڕیان نەدەکرد، پێی فەرموون: «لێرە خواردنتان هەیە؟» ئەوانیش پارچەیەک ماسی برژاویان دایێ. وەریگرت و لەبەرچاویان خواردی. ئینجا پێی فەرموون: «ئەم قسانەم بۆ کردن کاتێک لەگەڵتان بووم: پێویستە هەموو ئەوانەی لە تەوراتی مو‌سا و پێغەمبەران و زەبووردا دەربارەی من نووسراون بێنە دی.» ئینجا مێشکی کردنەوە، تاکو نووسراوە پیرۆزەکان تێبگەن.