لۆقا 35:24-40
لۆقا 35:24-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مانیش باسی ڕووداوی ڕێگایان كرد، چۆن له نان له‌تكردنه‌كه‌دا ئه‌ویان ناسیوه. كه باسی ئه‌مه‌یان ده‌كرد، خودی ئیشۆع له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: “ئاشتی بۆ ئێوه”. سام دایگرتن و ترسان، وایانزانی ڕووحێک ده‌بینن. پێی فه‌رموون: “بۆچی شڵه‌ژاون؟ بۆچی گومان ده‌كه‌وێته دڵتان؟” سه‌یری ده‌ست و پێم بكه‌ن: ئه‌وه خۆمم! ده‌ستم لێ بده‌ن و ببینن، چونكه ڕووح گۆشت و ئێسقانی نییه وه‌ک ده‌مبینن”. كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو، ده‌ست و پێی پیشاندان.
لۆقا 35:24-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەمانیش باسی ئەو شتانەیان کرد کە لە ڕێگا بەسەریان هاتبوو، هەروەها لە کاتی نانلەتکردنەکەدا چۆن مەسیحیان ناسییەوە. کە باسی ئەمەیان دەکرد، عیسا خۆی لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت.» سام دایگرتن و ترسان، وایان دەزانی خێو دەبینن. پێی فەرموون: «بۆچی شێواون؟ بۆچی گومان دەکەوێتە دڵتان؟ سەیری دەست و پێم بکەن. بڕوا بکەن، منم! دەستم لێ بدەن و ببینن، چونکە خێو گۆشت و ئێسقانی نییە وەک دەبینن من هەمە.» کە ئەمەی فەرموو، دەست و پێی نیشاندان.