لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 28:24-35 - Compare All Versions

لۆقا 28:24-35 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کاتێک نزیکی ئەو گوندە بوون کە بۆی دەچوون، عیسا وای نیشان دا کە بۆ شوێنێکی دوورتر دەچێت. ئەوانیش زۆر لێی پاڕانەوە و گوتیان: «لەلامان بمێنەرەوە، چونکە وا ئێوارەیە و ڕۆژ لە ئاوابوونە.» جا چووە ژوورەوە تاکو لەگەڵیان بمێنێتەوە. کاتێک لەگەڵیان دانیشتبوو، نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد، پاشان لەتی کرد و پێیدان. ئینجا چاویان کرایەوە و ناسیانەوە، ئیتر لەبەرچاویان نەما. بە یەکتریان گوت: «ئەرێ کاتێک لە ڕێگا قسەی بۆ دەکردین و نووسراوە پیرۆزەکانی بۆمان ڕوون دەکردەوە، دڵمان لە ناخماندا گڕی نەگرتبوو؟» ئینجا دەستبەجێ هەستان و هاتنەوە ئۆرشەلیم، بینییان یازدە قوتابییەکە و ئەوانەی لەگەڵیاندان کۆبوونەتەوە و دەڵێن: «بە ڕاستی مەسیحی خاوەن شکۆ هەستاوەتەوە و بۆ شیمۆن دەرکەوتووە.» ئەمانیش باسی ئەو شتانەیان کرد کە لە ڕێگا بەسەریان هاتبوو، هەروەها لە کاتی نانلەتکردنەکەدا چۆن مەسیحیان ناسییەوە.

هاوبەشی بکە
لۆقا 24 KSS

لۆقا 28:24-35 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێ نزیكی ئه‌و گونده‌ بوون كه‌ بۆی ده‌چوون، ئیشۆع وای پیشان دا كه‌ بۆ شوێنێكی دوورتر ده‌چێت. زۆر لێی پاڕانه‌وه‌، وتیان: “له‌لامان بمێنه‌وه‌، چونكه‌ وا ئێواره‌یه‌ و ڕۆژ له‌ ئاوابووندایه‌”. جا چووه‌ ژووره‌وه‌ تاكو له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه‌. كاتێ له‌گه‌ڵیان دانیشتبوو، نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی كرد و له‌تیكرد، پێیدان. ئینجا چاویان كرایه‌وه‌ و ناسیانه‌وه‌، ئیتر له‌به‌رچاویان نه‌ما. به‌ یه‌كتریان وت: “ئه‌رێ كاتێ له‌ ڕێگا قسه‌ی بۆ ده‌كردین و سیپاره‌كانی بۆمان ڕوون ده‌كرده‌وه‌، دڵمان له‌ نێوماندا گڕی نه‌گرتبوو؟” ئینجا یه‌كسه‌ر هه‌ستان و هاتنه‌وه‌ یروشلایم، بینییان یازده‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن: “به‌ ڕاستی په‌روه‌ردگار هه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و بۆ شیمعون ده‌ركه‌وتووه‌!”. ئه‌مانیش باسی ڕووداوی ڕێگایان كرد، چۆن له‌ نان له‌تكردنه‌كه‌دا ئه‌ویان ناسیوه‌.

هاوبەشی بکە
لۆقا 24 PNTZS