لۆقا 8:23-15
لۆقا 8:23-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ هیڕوودس ئیشۆعی بینی، زۆر دڵخۆش بوو، چونكه ده‌مێک بوو ده‌یه‌ویست بیبینێت، چونكه زۆر شتی ده‌رباره‌ی بیستبوو و به ئومێد بوو ببینێت په‌رجوێک به‌هۆی ئه‌و ببێت. جۆره‌ها پرسی لێ‌كرد، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ڕاوه‌ستان و به توندی سكاڵایان لێی ده‌كرد. هیڕوودس و سه‌ربازانی سووكایه‌تی و گاڵته‌یان پێیكرد. جلێكی بریسكه‌دارای له‌به‌ری كرد و ناردیه‌وه بۆ پیڵاتوس. پیڵاتوس و هیڕوودس له‌و ڕۆژه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كتری بوونه دۆست، چونكه پێشتر دوژمنی یه‌كتر بوون. پیڵاتوس كاهینانی باڵا و پێشه‌وایان و گه‌لی بانگ‌كرد و پێی وتن: “ئه‌م پیاوه‌تان هێنایه لام وه‌ک یه‌كێک خه‌ڵک تێكبدات، ئه‌وه‌تا منیش له‌به‌رده‌متان لێم كۆڵییه‌وه و هیچ تاوانێكم له‌م پیاوه‌دا نه‌بینی له‌وه‌ی سكاڵای لێده‌كه‌ن. نه هیڕوودسیش، چونكه بۆ لای ئێمه‌ی ناردۆته‌وه. ئه‌وه‌تا هیچ شتێكی نه‌كردووه شایانی مه‌رگ بێت.
لۆقا 8:23-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک هێرۆدس عیسای بینی، زۆر دڵخۆش بوو، چونکە دەمێک بوو دەیویست بیبینێت لەبەر ئەوەی زۆر شتی لەبارەیەوە بیستبوو و بەو هیوایە بوو کە یەکێک لە پەرجووەکانی ببینێت. جۆرەها پرسیاری لێکرد، بەڵام هیچ وەڵامی نەدایەوە. کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەوراتیش ڕاوەستان و بە توندی سکاڵایان لێی دەکرد. هێرۆدس و سەربازەکانی سووکایەتی و گاڵتەیان پێی دەکرد. کەوایەکی بریسکەداریان لەبەری کرد و ناردیانەوە بۆ لای پیلاتۆس. پیلاتۆس و هێرۆدس پێشتر دوژمنی یەکتری بوون، بەڵام لەو ڕۆژەدا لەگەڵ یەکتری بوونە دۆست. پیلاتۆس کاهینانی باڵا و پێشەوایان و گەلی بانگکرد و پێی گوتن: «ئەم پیاوەتان هێنایە لام وەک یەکێک خەڵک بۆ یاخیبوون هانبدات. ئەوەتا منیش لەبەردەمتان لێم کۆڵییەوە و هیچ تاوانێکم لەم پیاوەدا نەبینی لەوەی سکاڵای لێدەکەن. نە هێرۆدسیش، چونکە بۆ لای ئێمەی ناردووەتەوە. هەروەک دەبینن، هیچ شتێکی وای نەکردووە کە شایانی سزای مردن بێت.