لۆقا 1:23-7
لۆقا 1:23-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ستان و بردییانه لای پیڵاتوس. ده‌ستیانكرد به سكاڵاكردن لێی، وتیان: “بینیمان ئه‌مه نه‌ته‌وه‌كه‌مان چه‌واشه ده‌كات و قه‌ده‌غه له سه‌رانه‌دان ده‌كات بۆ قه‌یسه‌ڕ و خۆی به مه‌سیحێكی پاشا ناوده‌بات”. پیڵاتوس لێی پرسی وتی: “تۆ پاشای جووی؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “تۆ وتته‌وه”. پیڵاتوسیش به كاهینانی باڵا و كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی وت: “هیچ تاوانێک له‌م پیاوه نابینم”. به‌ڵام مكوڕ بوون و وتیان: “گه‌ل ده‌وروژێنێت، له هه‌موو ئیهوود خه‌ڵک فێرده‌كات، ده‌ستپێک له گلیلاوه تاكو ئێره”. كاتێ پیڵاتوس ناوی گلیلای بیست، پرسی كرد “ئاخۆ پیاوه‌كه گلیلاییه؟”. كه زانی له ده‌سه‌ڵاتی هیڕوودسه، بۆ هیڕوودسی نارد، كه له‌و ڕۆژانه‌دا ئه‌ویش له یروشلایم بوو.
لۆقا 1:23-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا هەموو کۆمەڵەکە هەستان و عیسایان بردە لای پیلاتۆس. دەستیان بە سکاڵا لێکردنی کرد و دەیانگوت: «بینیمان ئەمە گەلەکەمان چەواشە دەکات، هەروەها هانی خەڵکەکە دەدات کە سەرانە بە قەیسەر نەدەن و خۆی بە مەسیحی پاشا ناودەبات.» پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جولەکەی؟» وەڵامی دایەوە: «خۆت گوتت.» پیلاتۆسیش بە کاهینانی باڵا و خەڵکەکەی گوت: «هیچ تاوانێک لەم پیاوە نابینم.» بەڵام ئەوان پێداگرییان کرد و گوتیان: «گەل دەوروژێنێت، لە هەموو یەهودیا خەڵک فێردەکات، دەستپێک لە جەلیلەوە هەتا ئێرە.» کاتێک پیلاتۆس ئەمەی بیست، پرسیاری کرد ئاخۆ پیاوەکە جەلیلییە. کە زانی عیسا سەر بەو ناوچەیە کە هێرۆدس حوکمڕانی دەکرد، ناردی بۆ لای هێرۆدس، کە لەو ڕۆژانەدا ئەویش لە ئۆرشەلیم بوو.