لۆقا 43:22-48
لۆقا 43:22-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
فریشتەیەکیش لە ئاسمانەوە بۆی دەرکەوت بەهێزی دەکرد. کە لە ململانێدا بوو، زۆر بە گوڕتر نوێژی دەکرد و ئارەقەکەی وەک دڵۆپی خوێنی لێهات دەکەوتە سەر زەوی. ئینجا لە نوێژەکە هەستا و هاتە لای قوتابییەکان، بینی لە خەمان خەویان لێ کەوتووە. پێی فەرموون: «بۆچی خەوتوون؟ هەستن و نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە.» هێشتا ئەو قسەی دەکرد کۆمەڵێک پەیدابوون، ئەو کەسەش کە پێی دەگوترا یەهوزا و یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە پێشیان کەوتبوو، لە عیسا نزیک بووەوە تاکو ماچی بکات. عیساش پێی فەرموو: «ئەی یەهوزا، بە ماچێک کوڕی مرۆڤ بە گرتن دەدەیت؟»
لۆقا 43:22-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
فریشته‌یه‌كیش له ئاسمانه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت به‌هێزی ده‌كرد. كه له ململانێدا بوو، به پێداگرتنێكی توند نوێژی ده‌كرد، ئاره‌قه‌كه‌ی وه‌ک دڵۆپی خوێن ده‌كه‌وته سه‌ر زه‌وی. ئینجا له نوێژه‌كه هه‌ستا و هاته لای قوتابییه‌كانی، بینی له خه‌مان خه‌ویان لێ كه‌وتووه. پێی فه‌رموون: “بۆچی خه‌وتوون؟ هه‌ستن، نوێژ بكه‌ن نه‌وه‌ک بكه‌ونه تاقیكردنه‌وه”. كاتێ قسه‌ی ده‌فه‌رموو كۆمه‌ڵێک په‌یدابوون، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترا ئیهوودا و یه‌كێكه له دوازده‌كه پێشیان كه‌وتووه، له ئیشۆع نزیكبووه‌وه تاكو ماچی بكات. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئیهوودا، به ماچێک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ست ده‌كه‌یت؟”