لۆقا 34:22-38
لۆقا 34:22-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع پێی فه‌رموو: “په‌تڕۆس پێت ده‌ڵێم، ئه‌مڕۆ كه‌ڵه‌شێر ناقوولێنێت، تاكو تۆ سێ جار نكۆڵی نه‌كه‌یت كه من ده‌ناسیت”. ئینجا پێی فه‌رموون: “كاتێ ئێوه‌م به‌بێ جزدان و توره‌گه و سۆل نارد، ئایا پێویستتان به هیچ بوو؟” وتیان: “نه‌خێر”. پێی فه‌رموون: “به‌ڵام ئێستا، ئه‌وه‌ی جزدانی هه‌یه با بیبات، توره‌گه‌ش. ئه‌وه‌ش كه نییه‌تی با جله‌كانی بفرۆشێت و شمشێرێک بكڕێت. چونكه پێتان ده‌ڵێم: ئه‌مه‌ی نووسراوه: {له ڕیزی تاوانباران دانرا} . پێویسته له مندا بێته دی، چونكه شته‌كانی ده‌رباره‌ی من كاتیان هات”. وتیان: “په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا دوو شمشێر لێره‌یه”. پێی فه‌رموون: “ئیتر به‌سه!”.
لۆقا 34:22-38 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەچی عیسا فەرمووی: «پەترۆس پێت دەڵێم، ئەمڕۆ پێش خوێندنی کەڵەشێر، تۆ سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت.» ئینجا پێی فەرموون: «کاتێک ئێوەم بەبێ جزدان و توورەکە و پێڵاو نارد، ئایا پێویستتان بە هیچ بوو؟» گوتیان: «نەخێر.» پێی فەرموون: «بەڵام ئێستا ئەوەی جزدان و توورەکەی هەیە با بیبات لەگەڵ خۆی. ئەوەش کە شمشێری نییە، با جلەکانی بفرۆشێت و شمشێر بکڕێت. من پێتان دەڵێم: ئەمەی نووسراوە: ﴿لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا،﴾ پێویستە لە مندا بێتە دی، چونکە ئەو شتانەی لەبارەی منەوە نووسراون دێنە دی.» گوتیان: «گەورەم، ئەوەتا دوو شمشێر لێرەیە.» پێی فەرموون: «بەسە.»