لۆقا 22:22-27
لۆقا 22:22-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی بۆی دانراوه ده‌ڕوات، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاده‌ستی ده‌كات!”. ئیتر له‌نێو خۆیان پرسیان كرد: “ئاخۆ كامیان خه‌ریكه ئه‌مه بكات؟”. هه‌روه‌ها ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ک له‌نێویان بوو، كامیان به گه‌وره دابنرێت. پێی فه‌رموون: “پاشایانی نه‌ته‌وه‌كان گه‌ورایه‌تییان ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانیش به‌سه‌ریانه‌وه به چاكه‌كار ناوده‌برێن. به‌ڵام بۆ ئێوه ئاوا نییه. به‌ڵكو با گه‌وره‌تان وه‌ک بچووک و ڕابه‌ر وه‌ک ڕاژه‌وان بێت. چونكه كێ گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ی پاڵی داوه یان ئه‌وه‌ی ڕاژه ده‌كات؟ ئه‌وه نییه كه پاڵی داوه؟ به‌ڵام من له‌نێوانتان وه‌ک ئه‌وه‌م كه ڕاژه ده‌كات.
لۆقا 22:22-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کوڕی مرۆڤ بەگوێرەی ئەوەی بۆی دانراوە دەڕوات، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی ناپاکی لێدەکات.» ئیتر لەناو خۆیان کەوتنە مشت‌ومڕ، ئاخۆ کامیان خەریکە ئەمە بکات. هەروەها دەمەقاڵەیەک کەوتە نێوانیان، لەسەر ئەوەی کە کامیان پایەبەرزترە. عیسا پێی فەرموون: «پاشایانی نەتەوەکانی دیکە فەرمانڕەواییان بەسەردا دەکەن و دەسەڵاتدارانیش بەسەریانەوە بە ”چاکەکار“ ناودەبردرێن. بەڵام ئێوە ئاوا مەبن. بەڵکو با پایەبەرز لەنێوتاندا ببێتە بچووک و ئەوەش کە ڕابەرایەتی دەکات وەک خزمەتکار بێت. کێ پایەبەرزترە، ئەوەی لەسەر خوان دانیشتووە یان ئەوەی خزمەت دەکات؟ بێگومان ئەوەی کە لەسەر خوان دانیشتووە. بەڵام من لەنێوتان وەک ئەوەم کە خزمەت دەکات.