لۆقا 17:22-20
لۆقا 17:22-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جامێكی هه‌ڵگرت و سوپاسی كرد، فه‌رمووی: “ئه‌مه بگرن و له‌نێو خۆتان به‌شی بكه‌ن. چونكه پێتان ده‌ڵێم: ئیتر له به‌رهه‌می مێو ناخۆمه‌وه تاكو پاشایه‌تیی خودا دێت”. نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی كرد و له‌تیكرد، پێی‌دان و فه‌رمووی: “ئه‌مه له‌شی منه، كه له پێناوی ئێوه به‌خت ده‌كرێت. ئه‌مه بۆ یاده‌وه‌ریم بكه‌ن”. جامه‌كه‌ش ئاوا دوای شێو، فه‌رمووی: “ئه‌م جامه په‌یمانی نوێیه به خوێنی من، كه له پێناوی ئێوه ده‌ڕژێت.
لۆقا 17:22-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، فەرمووی: «ئەمە بگرن و لەنێوان خۆتان بەشی بکەن. پێتان دەڵێم: ئیتر لە بەرهەمی مێو ناخۆمەوە هەتا شانشینی خودا دێت!» نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، پێی‌دان و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە، کە لە پێناوی ئێوە بەخت دەکرێ. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی: «ئەم جامە پەیمانی نوێیە بە خوێنی من، کە لە پێناوی ئێوە دەڕژێت.