لۆقا 1:22-13
لۆقا 1:22-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جه‌ژنی فه‌تیره كه پێی ده‌ووترا په‌سخه نزیكبووه‌وه. كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ده‌گه‌ڕان چۆن بیكوژن، چونكه له گه‌ل ترسان. شه‌یتان چووه نێو ئیهووداوه، كه پێی ده‌ووترێ ئه‌سخه‌ریوتی، له دوازده‌كه بوو. چوو و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كاهینانی باڵا و فه‌رمانده‌كانی په‌رستگا كرد، چۆن ڕاده‌ستیان بكات. دڵخۆش بوون و په‌یمانیان پێ دا كه زیوی بده‌نێ. ئه‌ویش به‌ڵێنی دا، ده‌گه‌ڕا بۆ هه‌لێک تاكو ڕاده‌ستیان بكات و خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵ نه‌بێت. ڕۆژی فه‌تیره هات، كه پێویست بوو په‌سخه‌ی تێدا سه‌رببڕدرێت. جا په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نی نارد و فه‌رمووی: “بڕۆن په‌سخه‌مان بۆ ئاماده بكه‌ن تا بیخۆین”. پێیان وت: “ده‌ته‌وێ له‌كوێ ئاماده‌ی بكه‌ین؟” پێی فه‌رموون: “كاتێ ده‌چنه نێو شار، تووشی پیاوێک ده‌بن گۆزه‌یه‌ک ئاوی هه‌ڵگرتووه، دوای بكه‌ون بۆ ئه‌و ماڵه‌ی ده‌چیته ژووره‌وه‌ی. ئینجا به خاوه‌ن ماڵه‌كه بڵێن: ڕابی پێت ده‌ڵێت: كوا ماڵه‌كه تاكو له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانم په‌سخه‌ی تێدا بخۆم؟ ئه‌ویش له نهۆمی سه‌ره‌وه ژوورێكی گه‌وره و ڕاخراوتان پیشان ده‌دات، له‌وێ ئاماده‌ی بكه‌ن”. جا ڕۆیشتن، هه‌روه‌ک پێی فه‌رمووبوون بینییان و په‌سخه‌یان ئاماده كرد.
لۆقا 1:22-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جەژنی فەتیرە کە پێی دەگوترا پەسخە نزیک ببووەوە. کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات لە گەل دەترسان و بۆ ڕێگایەک دەگەڕان کە عیسای پێ لەناوبەرن. شەیتان چووە ناو یەهوزاوە، کە پێی دەگوترا ئەسخەریوتی و یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە. ئەو ڕۆیشت و قسەی لەگەڵ کاهینانی باڵا و فەرماندەکانی پەرستگا کرد کە چۆن عیسایان ڕادەست بکات. دڵخۆش بوون و ڕێککەوتن بەوەی کیسە زیوی بدەنێ. ئەویش بەمە ڕازی بوو و بەدوای هەلێکدا دەگەڕا تاکو عیسا بداتە دەستیان، کاتێک کە خەڵکیان لەگەڵ نەبێت. ڕۆژی فەتیرە هات، ئەوەی پێویست بوو بەرخی پەسخەی تێدا بکرێتە قوربانی. عیسا پەترۆس و یۆحەنای نارد و فەرمووی: «بڕۆن نانی پەسخەمان بۆ ئامادە بکەن تاکو بیخۆین.» لێیان پرسی: «دەتەوێ لەکوێ ئامادەی بکەین؟» پێی فەرموون: «کاتێک دەچنە ناو شار، تووشی پیاوێک دەبن گۆزەیەک ئاوی هەڵگرتووە، دوای بکەون بۆ ئەو ماڵەی کە بۆی دەچێت. ئینجا بە خاوەن ماڵەکە بڵێن: ”مامۆستا دەفەرموێت: کوا دیوەخانەکە تاکو لەگەڵ قوتابییەکانم نانی پەسخەی تێدا بخۆم؟“ ئەویش لە نهۆمی سەرەوە ژوورێکتان پیشان دەدات، گەورەیە و ڕاخراوە، لەوێ ئامادەی بکەن.» جا ڕۆیشتن، هەموو شتێکیان دۆزییەوە، هەروەک عیسا پێی فەرمووبوون. ئینجا نانی پەسخەیان ئامادە کرد.