لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 20:21-28

لۆقا 20:21-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ ده‌بینن به‌ سوپا ده‌وری یروشلایم دراوه‌، ئه‌وسا بزانن ڕووخانی نزیک بۆته‌وه‌. ئه‌و كاته‌ با ئه‌وانه‌ی له‌ ئیهوود دان‌ هه‌ڵبێن بۆ چیاكان و ئه‌وانه‌ی له‌نێویدان ده‌ربچن، ئه‌وانه‌ی له‌ دێیه‌كاندان نه‌یه‌نه‌ نێوی، چونكه‌ ئه‌مانه‌ ڕۆژانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ن، تاكو هه‌رچی نووسراوه‌ بێته‌ دی. له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌ی به‌حاڵ دووگیان و شیرده‌ران! چونكه‌ ناخۆشییه‌كی گه‌وره‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا دێت و تووڕه‌ییش به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌. به‌ زه‌بری شمشێر ده‌كه‌ون و بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕاپێچ ده‌كرێن، یروشلایم له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانه‌وه‌ پێشێل ده‌كرێت، تاكو كاته‌كانی نه‌ته‌وه‌كان ته‌واو ده‌بێت. له‌ خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كان په‌رجو ده‌بێت، له‌سه‌ر زه‌ویش كۆستێكی سه‌رگه‌ردانی گه‌لان، ده‌ریا و شه‌پۆڵه‌كان هاژه‌یان دێت. له‌ ترس و چاوه‌ڕوانی ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا دێن، خه‌ڵكی بێ هۆش ده‌بن، چونكه‌ هێزه‌كانی ئاسمان ده‌هه‌ژێن. ئه‌وسا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌ هێز و شكۆیه‌كی گه‌وره‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌وره‌وه‌ ده‌بینن دێت. كه‌ ئه‌م شتانه‌ ده‌ستپێده‌كات، هه‌ستن و سه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ڕزگاربوونتان نزیک ده‌بێته‌وه‌”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 21 بخوێنەوە

لۆقا 20:21-28 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«کاتێک دەبینن بە سوپا دەوری ئۆرشەلیم دراوە، ئەوسا بزانن ڕووخانی نزیک بووەتەوە. ئینجا ئەوانەی لە هەرێمی یەهودیا نیشتەجێن با هەڵبێن بۆ چیاکان و ئەوانەی لەناو شارەکەدان بچنە دەرەوە، هەروەها دانیشتووانی گوندەکان نەچنە ناو شار، چونکە ئەمانە ڕۆژانی تۆڵەسەندنەوەن، تاکو هەرچی نووسراوە بێتە دی. لەو ڕۆژانەدا قوڕبەسەر دووگیان و شیردەر، چونکە ناخۆشییەکی گەورە بەسەر زەویدا دێت و تووڕەییش بەسەر ئەم گەلە. بە شمشێر دەکوژرێن و بۆ نێو هەموو نەتەوەکان ڕاپێچ دەکرێن. ئۆرشەلیم لەلایەن ناجولەکەکانەوە پێشێل دەکرێت، هەتا ڕۆژگاری ناجولەکەکان تەواو دەبێت. «لە خۆر و مانگ و ئەستێرەکان نیشانە دەردەکەون، لەسەر زەویش سەرسامی گەلان، شێوانی هاژەی دەریا و شەپۆل. لە ترس و چاوەڕوانی ئەو شتانەی بەسەر جیهاندا دێن، خەڵکی بێ هۆش دەبن، چونکە خۆر و مانگ و ئەستێرەکانی ئاسمان دەهەژێن. ئەوسا کوڕی مرۆڤ دەبینن کە بە هێز و شکۆیەکی گەورەوە لەناو هەورەوە دێت. کاتێک ڕوودانی ئەم شتانە دەستی پێکرد، هەستن و سەر بەرز بکەنەوە، چونکە ڕزگاریتان نزیک دەبێتەوە.»

هاوبەشی بکە
لۆقا 21 بخوێنەوە