لۆقا 21:20-41
لۆقا 21:20-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پرسیان لێ‌كرد و وتیان: “ڕابی، ده‌زانین له قسه‌كردن و ئامۆژگاریتدا ڕه‌وایت، جوداخوازی كه‌سیش ناكه‌یت، به‌ڵكو ڕێگای خودا به ڕه‌وا فێر ده‌كه‌یت. ئایا دروسته سه‌رانه بده‌ینه قه‌یسه‌ڕ یان نا؟” به فێڵه‌كه‌یانی زانی و پێی فه‌رموون: “بۆچی تاقیم ده‌كنه‌وه؟ دینارێكم پیشان بده‌ن. ئه‌م وێنه و نووسینه هی كێیه؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “هی قه‌یسه‌ڕه”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “كه‌واته هی قه‌یسه‌ڕ بده‌نه قه‌یسه‌ڕ، هی خودا‌ش بده‌نه خودا”. نه‌یانتوانی له‌به‌رده‌م گه‌ل به قسه‌كه‌ی تووشی بكه‌ن، سه‌رسامیش بوون له وه‌ڵامه‌كه‌ی و بێده‌نگ بوون. هه‌ندێک زادوقی هاتن، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕییان به هه‌ستانه‌وه نییه، لێیان پرسی: وتیان: “ڕابی، مووشێ بۆی نووسیوین: ئه‌گه‌ر یه‌كێک برای بمرێت كه ژنی هه‌بێت و منداڵی نه‌بێت، با براژنه‌كه‌ی بهێنێت و وه‌چه بۆ براكه‌ی بخاته‌وه. ئینجا حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێنا و به وجاخكوێری مرد. دووه‌میش هێنای و به وجاخكوێری مرد، سێیه‌میش خواستی، هه‌ر حه‌وتیان به هه‌مان شێوه به وجاخكوێری مردن. له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد. ئایا له هه‌ستانه‌وه‌دا ژنه‌كه بۆ كامیان ده‌بێت؟ چونكه ژنی هه‌ر حه‌وتیان بووه!” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “خه‌ڵكی ئه‌م ڕۆژگاره ژن ده‌هێنن و شوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی داده‌نرێن شایانی گه‌یشتنن به‌و ڕۆژگار و به هه‌ستانه‌وه‌ی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناكه‌ن. ئیتر ناتوانن بمرن، چونكه وه‌ک فریشته‌ن و ڕۆڵه‌ی خودان كه ڕۆڵه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ن. به‌ڵام مردووان هه‌ڵده‌ستنه‌وه، مووشێش له ده‌وه‌نه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، هه‌روه‌ک ده‌ڵێ: {په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و خوداوه‌ندی ئسخه‌ق و خوداوه‌ندی یاقووه} . خوداوه‌ندی مردووان نییه، به‌ڵكو خوداوه‌ندی زیندووانه، چونكه لای ئه‌و هه‌موو زیندوون”. هه‌ندێک ته‌وراتزان وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “ڕابی، باشت وت!”. ئیتر نه‌یانوێرا هیچی دیكه‌ی لێ بپرسن. ئینجا پێی فه‌رموون: “چۆن ده‌ڵێن مه‌سیح ڕۆڵه‌ی داویده؟
لۆقا 21:20-41 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئیتر سیخوڕەکان پرسیاریان لێکرد: «مامۆستا، دەزانین لە قسەکردن و فێرکرنتدا ڕاستی، لایەنگری کەسیش ناکەیت، بەڵکو ڕێگای خودا بە ڕاستی فێر دەکەیت. بۆ ئێمە دروستە سەرانە بدەینە قەیسەر یان نا؟» عیسا کە بە فێڵەکەیانی دەزانی، پێی فەرموون: «دینارێکم نیشان بدەن. ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» گوتیان: «هی قەیسەرە.» ئەویش پێی فەرموون: «هی قەیسەر بدەنە قەیسەر، هی خودا‌ش بدەنە خودا.» ئیتر نەیانتوانی لەبەردەم خەڵکدا بە قسەکەی تووشی بکەن، سەرسامیش بوون لە وەڵامەکەی و بێدەنگ بوون. هەندێک سەدوقی هاتن، ئەوانەی دەڵێن هەستانەوە نییە، لێیان پرسی: «مامۆستا، مو‌سا بۆی نووسیوین، ئەگەر یەکێک براکەی بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی لەپاش خۆی بەجێهێشت، ئەوا براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە. ئینجا حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد. دووەمیش و سێیەمیش خواستیانەوە، هەر حەوتیان بە هەمان شێوە بە وەجاخکوێری مردن. لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد. ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کامیان؟ چونکە ژنی هەر حەوتیان بووە.» عیساش پێی فەرموون: «خەڵکی ئەم دنیایە ژن دەهێنن و شوو دەکەن، بەڵام ئەوانەی شایانی گەیشتنن بەو دنیا و هەستانەوەی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناکەن. هەروەها ناتوانن بمرن، چونکە وەک فریشتەن و کوڕی خودان کە کوڕی هەستانەوەن. تەنانەت موساش لە چیرۆکی دەوەنەکە ڕوونی دەکاتەوە کە مردووان هەڵدەستنەوە، چونکە یەزدانی ناوبرد بە ﴿خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوب.﴾ ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە، چونکە لای ئەو هەموو زیندوون.» هەندێک لە مامۆستایانی تەورات وەڵامیان دایەوە: «مامۆستا، باشت فەرموو.» ئیتر نەیانوێرا هیچی دیکەی لێ بپرسن. عیسا پێی فەرموون: «باشە چۆن دەڵێن کە مەسیح کوڕی داودە؟