لۆقا 6:2-11
لۆقا 6:2-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێک له‌وێ بوون، كاتی منداڵبوونی هات. جا كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، قۆنداغی كرد و له ئاخوڕێكدا داینا، چونكه له خانه‌كه‌دا شوێنیان نه‌بوو. له‌و ده‌ڤه‌ره شوان هه‌بوون له ده‌شت ده‌مانه‌وه و شه‌وان ئێشكیان له مێگه‌له‌كه‌یان ده‌گرت. فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌میان ڕاوه‌ستا و شكۆی په‌روه‌ردگار له ده‌وریان دره‌وشایه‌وه، جا ترسێكی زۆریان لێ نیشت. فریشته‌كه پێی فه‌رموون: “مه‌ترسن! ئه‌وا موژده‌ی خۆشییه‌كی مه‌زنتان ده‌ده‌مێ كه بۆ هه‌موو گه‌له: ئه‌مڕۆ له شاری داوید ڕزگاریده‌رێكتان بۆ له‌دایكبوو، مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره.
لۆقا 6:2-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە لەوێ بوون، کاتی منداڵبوونی هات. جا کوڕە نۆبەرەکەی بوو، قۆنداغی کرد و لە ئاخوڕێکدا داینا، چونکە هیچ ژوورێکیان بۆ نوستن دەست نەکەوت. لەو ناوچەیە شوان هەبوون لە دەشت دەمانەوە و شەوان ئێشکیان لە مێگەلەکەیان دەگرت. فریشتەیەکی یەزدان بۆیان دەرکەوت و شکۆمەندی یەزدان لە دەوریان درەوشایەوە، بەمە ترسێکی زۆریان لێ نیشت. فریشتەکە پێی گوتن: «مەترسن، ئەوا مژدەی خۆشییەکی گەورەتان دەدەمێ کە بۆ هەموو گەلە. ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکەرێکتان بۆ لەدایک بوو، ئەویش مەسیحی خاوەن شکۆیە.