لۆقا 41:2-46
لۆقا 41:2-46 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دایک و باوكی هه‌موو ساڵێک له جه‌ژنی په‌سخه‌دا ده‌چوونه یروشلایم. كاتێ بووه دوازده ساڵ، وه‌ک نه‌ریتی جه‌ژن به‌ره‌و یروشلایم سه‌ركه‌وتن. دوای ته‌واوبوونی ڕۆژه‌كان له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا ئیشۆع له یروشلایم مایه‌وه، یۆسپ و دایكیشی نه‌یانزانی. وایانده‌زانی له‌نێو كاروانه‌كه‌دایه، ڕۆژه ڕێیه‌ک ڕۆیشتن، دوای ئه‌وه له‌نێو خزم و ناسیاوه‌كان بۆی گه‌ڕان. كه نه‌یاندۆزییه‌وه گه‌ڕانه‌وه یروشلایم، به دوایدا ده‌گه‌ڕان. دوای سێ ڕۆژ له په‌رستگادا دۆزیانه‌وه، له‌ناوه‌ڕاستی ڕابیان دانیشتووه، گوێیان لێ ده‌گرێت و پرسیان لێده‌كات.
لۆقا 41:2-46 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دایک و باوکی هەموو ساڵێک لە جەژنی پەسخە دەچوونە ئۆرشەلیم. کاتێک عیسا بووە دوازدە ساڵ، وەک نەریتی جەژن بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن. دوای تەواوبوونی جەژن و لە گەڕانەوەیاندا، بەبێ ئەوەی دایک و باوکی بزانن، عیسای مێردمنداڵ لە ئۆرشەلیم مایەوە. لەبەر ئەوەی پێیان وابوو لەنێو کاروانەکەیە، ڕۆژە ڕێیەک ڕۆیشتن. دوای ئەوە لەناو خزم و ناسیاوەکاندا بەدوایدا گەڕان. کاتێک نەیاندۆزییەوە، گەڕانەوە بۆ ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی بەدوایدا بگەڕێن. دوای سێ ڕۆژ لە حەوشەکانی پەرستگادا دۆزیانەوە، بینییان لەناو مامۆستایان دانیشتووە، گوێیان لێ دەگرێت و پرسیاریان لێدەکات.