لۆقا 17:2-20
لۆقا 17:2-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ بینییان، ئه‌و قسه‌یه‌یان وته‌وه كه ده‌رباره‌ی ئه‌م منداڵه پێیان وترابوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، سه‌ریان سوڕمابوو له‌وه‌ی شوانه‌كان پێیان ده‌ووتن. به‌ڵام مه‌ریه‌م هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی هه‌ڵده‌گرت و له دڵی خۆیدا لێكی ده‌دایه‌وه. شوانه‌كان گه‌ڕانه‌وه و شكۆی خودایان ده‌كرد و ستایشیان ده‌كرد بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی بیستیان و بینییان، وه‌ک پێیان وترابوو.
هاوبەشی بکە
لۆقا 2 بخوێنەوەلۆقا 17:2-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک بینییان، ئەو قسەیەیان بڵاو کردەوە کە دەربارەی ئەم منداڵە پێیان گوترابوو. هەموو ئەوانەی گوێیان لێ‌بوو، سەریان سوڕمابوو لەوەی شوانەکان پێیان دەگوتن. بەڵام مریەم هەموو ئەم شتانەی لە دڵی خۆیدا هەڵدەگرت و لێکی دەدایەوە. شوانەکان گەڕانەوە و خودایان شکۆدار کرد و ستایشیان کرد لە پێناوی هەموو ئەوەی بیستیان و بینییان، بەو شێوەیەی پێیان گوترابوو.
هاوبەشی بکە
لۆقا 2 بخوێنەوە