لۆقا 11:2-14
لۆقا 11:2-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مڕۆ له شاری داوید ڕزگاریده‌رێكتان بۆ له‌دایكبوو، مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره. ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه بۆتان: منداڵێكی قۆنداغكراو ده‌بینن له‌نێو ئاخوڕێک دانراوه”. له پڕێكدا له‌گه‌ڵ فریشته‌كه كۆمه‌ڵێک له‌شكری ئاسمانی ده‌ركه‌وت و ستایشی خودایان ده‌كرد و ده‌یانفه‌رموو: “شكۆ بۆ خودا له به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”.
هاوبەشی بکە
لۆقا 2 بخوێنەوەلۆقا 11:2-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکەرێکتان بۆ لەدایک بوو، ئەویش مەسیحی خاوەن شکۆیە. ئەمەش نیشانەیە بۆتان، مەلۆتکەیەک دەبینن لەناو ئاخوڕێک دانراوە.» لەناکاو لەگەڵ فریشتەکە لەشکرێکی گەورەی ئاسمانی دەرکەوت و ستایشی خودایان دەکرد و دەیانگوت: «شکۆ بۆ خودا لە ئاسمان، لەسەر زەویش ئاشتی بۆ ئەوانەی جێی ڕەزامەندی ئەون.»
هاوبەشی بکە
لۆقا 2 بخوێنەوە