لۆقا 41:19-48
لۆقا 41:19-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ نزیک ده‌بووه‌وه و شاره‌كه‌ی بینی، بۆی گریا، فه‌رمووی: “خۆزگه بتزانیبایه، ته‌نانه‌ت تۆش، له‌م ڕۆژه‌شتدا چ شتێک بۆ ئاشتییه! به‌ڵام ئێستا له‌به‌رچاوت شاراوه بووه. چونكه ڕۆژانێكت به‌سه‌ر دێت، دوژمنانت سه‌نگه‌رت لێ ده‌گرن، ئابڵوقه‌ت ده‌ده‌ن و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ورت ده‌گرن. خۆت و ڕۆڵه‌كانت له تۆدا زه‌وی ته‌خت ده‌كه‌ن. به‌ردت به‌سه‌ر به‌رده‌وه ناهێڵن، چونكه كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ت نه‌زانی”. كاتێ چووه په‌رستگا، ده‌ستی به ده‌ركردنی فرۆشیاران كرد. پێی فه‌رموون: “نووسراوه: {ماڵه‌كه‌م ماڵی نوێژه} ، كه‌چی ئێوه كردووتانه به {ئه‌شكه‌وتی دزان!} ”. ڕۆژانه له په‌رستگا ئامۆژگاریی خه‌ڵكی ده‌كرد، كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان و ڕابه‌رانی گه‌ل هه‌وڵیان ده‌دا له‌ناوی بده‌ن. به‌ڵام هیچیان بۆ ئه‌نجامدانی نه‌ده‌دۆزییه‌وه، چونكه هه‌موو گه‌ل په‌یوه‌ستی بیستنی بوون.
لۆقا 41:19-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بووەوە و شارەکەی بینی، بۆی گریا، فەرمووی: «خۆزگە بتزانیایە، تەنانەت تۆش، لەم ڕۆژەدا چ شتێک بۆت مایەی ئاشتییە! بەڵام ئێستا لەبەرچاوت شاراوەیە. ڕۆژانێکت بەسەردێت، کە دوژمنانت سەنگەرت لێ دەگرن، ئابڵوقەت دەدەن و لە هەموو لایەکەوە دەورت دەگرن. خۆت و منداڵەکانت لەناو شووراکانت لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێن. بەردت بەسەر بەردەوە ناهێڵن، چونکە کاتی هاتنی پەروەردگارت نەزانی.» کاتێک عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا، دەستی بە دەرکردنی فرۆشیاران کرد. پێی فەرموون: «نووسراوە: ﴿ماڵەکەم ماڵی نوێژە،﴾ کەچی ئێوە کردووتانە بە ﴿ئەشکەوتی دزان!﴾» ڕۆژانە لە پەرستگا خەڵکی فێردەکرد، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و ڕابەرانی گەل هەوڵیان دەدا لەناوی ببەن. بەڵام هیچیان بۆ ئەنجامدانی نەدەدۆزییەوە، چونکە هەموو گەل بە پەرۆشەوە گوێیان لێ دەگرت.