لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 37:19-44

لۆقا 37:19-44 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لە لێژاییەکەی کێوی زەیتوون نزیک بووەوە، سەرجەم قوتابییەکان بە شادی و بە دەنگی بەرز دەستیان بە ستایشکردنی خودا کرد، بۆ هەموو ئەو پەرجووانەی بینییان، دەیانگوت: «﴿پیرۆزە ئەو پاشایەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾» «ئاشتی لە ئاسمان و شکۆ بۆ خودا لە بەرزایی!» هەندێک فەریسی نێو خەڵکەکە، بە عیسایان گوت: «مامۆستا، قوتابییەکانت سەرزەنشت بکە.» وەڵامی دایەوە: «پێتان دەڵێم: ئەگەر ئەوانە بێدەنگ بن، بەردەکان هاوار دەکەن.» کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بووەوە و شارەکەی بینی، بۆی گریا، فەرمووی: «خۆزگە بتزانیایە، تەنانەت تۆش، لەم ڕۆژەدا چ شتێک بۆت مایەی ئاشتییە! بەڵام ئێستا لەبەرچاوت شاراوەیە. ڕۆژانێکت بەسەردێت، کە دوژمنانت سەنگەرت لێ دەگرن، ئابڵوقەت دەدەن و لە هەموو لایەکەوە دەورت دەگرن. خۆت و منداڵەکانت لەناو شووراکانت لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێن. بەردت بەسەر بەردەوە ناهێڵن، چونکە کاتی هاتنی پەروەردگارت نەزانی.»

هاوبەشی بکە
لۆقا 19 بخوێنەوە

لۆقا 37:19-44 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ له‌ لێژاییه‌كه‌ی كێوی زه‌یتوون نزیكبووه‌وه‌، هه‌موو جه‌ماوه‌ری قوتابییه‌كان ده‌ستیان به‌ شادی كرد و به‌ ده‌نگی مه‌زن ستایشی خودایان كرد، بۆ هه‌موو ئه‌و په‌رجوانه‌ی بینییان، ده‌یانووت: “پیرۆزه‌ ئه‌و پاشایه‌ی به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ دێت! ئاشتی له‌ ئاسمان و شكۆ له‌ به‌رزایی!” هه‌ندێک په‌ڕیشی نێو كۆمه‌ڵه‌كه‌، پێیان وت: “ڕابی، له‌ قوتابییه‌كانت ڕاخوڕه‌!”. وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ بێده‌نگ بن، به‌رده‌كان هاوار ده‌كه‌ن!”. كاتێ نزیک ده‌بووه‌وه‌ و شاره‌كه‌ی بینی، بۆی گریا، فه‌رمووی: “خۆزگه‌ بتزانیبایه‌، ته‌نانه‌ت تۆش، له‌م ڕۆژه‌شتدا چ شتێک بۆ ئاشتییه‌! به‌ڵام ئێستا له‌به‌رچاوت شاراوه‌ بووه‌. چونكه‌ ڕۆژانێكت به‌سه‌ر دێت، دوژمنانت سه‌نگه‌رت لێ ده‌گرن، ئابڵوقه‌ت ده‌ده‌ن و له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌ورت ده‌گرن. خۆت و ڕۆڵه‌كانت له‌ تۆدا زه‌وی ته‌خت ده‌كه‌ن. به‌ردت به‌سه‌ر به‌رده‌وه‌ ناهێڵن، چونكه‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ت نه‌زانی”.