لۆقا 32:19-37
لۆقا 32:19-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا په‌یامبه‌ره‌كان چوون و چۆنی پێ وتبوون ئاوایان بینییه‌وه. كاتێ جاشه‌كه‌یان ده‌كرده‌وه، خاوه‌نه‌كانی پێیان وتن: “بۆچی جاشه‌كه ده‌كه‌نه‌وه؟” وتیان: “په‌روه‌ردگار پێویستی پێیه‌تی”. ئینجا بۆ ئیشۆعیان هێنا و كراسه‌كانیان خسته سه‌ر جاشه‌كه و ئیشۆعیان سواری كرد. كاتێ به‌ڕێوه بوو، خه‌ڵک كراسه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگا ڕاده‌خست. كاتێ له لێژاییه‌كه‌ی كێوی زه‌یتوون نزیكبووه‌وه، هه‌موو جه‌ماوه‌ری قوتابییه‌كان ده‌ستیان به شادی كرد و به ده‌نگی مه‌زن ستایشی خودایان كرد، بۆ هه‌موو ئه‌و په‌رجوانه‌ی بینییان، ده‌یانووت
لۆقا 32:19-37 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوو قوتابییەکە چوون و چی پێ گوتبوون بینییان. کاتێک جاشکەکەیان دەکردەوە، خاوەنەکانی لێیان پرسین: «بۆچی جاشکەکە دەکەنەوە؟» گوتیان: «گەورەمان پێویستی پێیەتی.» ئینجا بۆ عیسایان هێنا و کەواکانیان خستە سەر جاشکەکە و عیسایان سواری کرد. کاتێک بەڕێوە بوو، خەڵک کەواکانیان لەسەر ڕێگا ڕادەخست. لە لێژاییەکەی کێوی زەیتوون نزیک بووەوە، سەرجەم قوتابییەکان بە شادی و بە دەنگی بەرز دەستیان بە ستایشکردنی خودا کرد، بۆ هەموو ئەو پەرجووانەی بینییان، دەیانگوت