لۆقا 28:19-31
لۆقا 28:19-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئه‌مه‌ی فه‌رموو، به‌ڕێكه‌وت و به‌ره‌و یروشلایم سه‌ركه‌وت. كاتێ له بتپاگی و بتعه‌نیا نزیكبووه‌وه، بۆ ئه‌و كێوه‌ی كه كێوی زه‌یتوونی پێ ده‌ووترێت، دووان له قوتابییه‌كانی نارد، فه‌رمووی: “بڕۆنه ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، كه ده‌چنه نێوی، ده‌بینن جاشێک به‌ستراوه‌ته‌وه تا ئێستا كه‌س سواری نه‌بووه، بیكه‌نه‌وه و بیهێنن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک پرسی لێ‌كردن: بۆچی ده‌یكه‌نه‌وه؟ بڵێن: په‌روه‌ردگار پێویستی پێیه‌تی”.
لۆقا 28:19-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای ئەوەی عیسا ئەمەی فەرموو، لە پێشەوە ڕۆیشت و بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوت. کاتێک لە گوندی بێت‌فاجی و بێت‌عەنیا نزیک بووەوە، کە لەلای ئەو کێوەی کە کێوی زەیتوونی پێ دەگوترێت، دووان لە قوتابییەکانی نارد و فەرمووی: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، کە دەچنە ناوی، دەبینن جاشکێک بەستراوەتەوە هەتا ئێستا کەس سواری نەبووە، بیکەنەوە و بیهێنن. ئەگەر یەکێک پرسیاری لێکردن: ”بۆچی دەیکەنەوە؟“ لە وەڵامدا بڵێن: ”گەورەمان پێویستی پێیەتی.“»