لۆقا 11:19-13
لۆقا 11:19-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک خەڵکەکە گوێیان لەمانە دەگرت، درێژەی پێدا و نموونەیەکی هێنایەوە، چونکە لە ئۆرشەلیم نزیک بوو و وایان دەزانی کە پاشایەتی خودا خەریکە دەردەکەوێت. ئینجا فەرمووی: «پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێکی دوور ڕۆیشت، تاوەکو شانشینێک بۆ خۆی وەربگرێت و بێتەوە. دە لە کۆیلەکانی خۆی بانگکرد و دە کیسە زیوی پێدان و پێی گوتن، هەتا دێمەوە بازرگانی بکەن.
لۆقا 11:19-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه ئه‌مانه‌یان ده‌بیست، په‌ندێكی دیكه‌ی هێنایه‌وه، چونكه له یروشلایم نزیک بوو، وایانده‌زانی كه پاشایه‌تی خودا خه‌ریكه ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت. ئینجا فه‌رمووی: “پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، تاكو پاشایه‌تییه‌ک بۆ خۆی وه‌ربگرێت و بێته‌وه. ده له كۆیله‌كانی خۆی بانگ‌كرد و ده مینای پێدان و پێی وتن، تاكو دێمه‌وه بازرگانی بكه‌ن.