لۆقا 38:18-42
لۆقا 38:18-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا هاواری كرد و وتی: “ئیشۆعی ڕۆڵهی داوید، بهزهییت پێمدا بێتهوه!” پێشڕهوان لێیان ڕاخوڕی تاكو بێدهنگ بێت، بهڵام ئهو زۆر زیاتر هاواری كرد: “ڕۆڵهی داوید، بهزهییت پێمدا بێتهوه!” ئیشۆع ڕاوهستا و فهرمانی دا بیهێننه لای. كاتێ نزیكبووهوه، لێی پرسی: فهرمووی “چیت دهوێ بۆت بكهم؟” وتی: “گهورهم، ببینم!”. ئیشۆعیش پێی فهرموو: “ببینه، باوهڕت چاكیكردیتهوه”.
هاوبەشی بکە
لۆقا 18 بخوێنەوەلۆقا 38:18-42 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا هاواری کرد: «عیسای کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!» ئەوانەی لەپێشەوە دەڕۆیشتن سەرزەنشتیان کرد بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت، بەڵام ئەو زۆر زیاتر هاواری دەکرد: «کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!» عیسا ڕاوەستا و فەرمانی دا بیهێننە لای. کاتێک نزیک بووەوە، لێی پرسی: «چیت دەوێ بۆت بکەم؟» گوتی: «گەورەم، دەمەوێ ببینم.» عیساش پێی فەرموو: «ببینە، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.»
هاوبەشی بکە
لۆقا 18 بخوێنەوە