لۆقا 36:18-43
لۆقا 36:18-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه گوێی له كۆمه‌ڵه‌كه بوو تێده‌په‌ڕین، پرسی كرد “ده‌بێ ئه‌مه چی بێت؟”. پێیان وت كه ئیشۆعی ناسڕه‌تی لێره‌وه تێده‌په‌ڕێت. جا هاواری كرد و وتی: “ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه!” پێشڕه‌وان لێیان ڕاخوڕی تاكو بێده‌نگ بێت، به‌ڵام ئه‌و زۆر زیاتر هاواری كرد: “ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه!” ئیشۆع ڕاوه‌ستا و فه‌رمانی دا بیهێننه لای. كاتێ نزیكبووه‌وه، لێی پرسی: فه‌رمووی “چیت ده‌وێ بۆت بكه‌م؟” وتی: “گه‌وره‌م، ببینم!”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ببینه، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه”. یه‌كسه‌ر بینی، دوای كه‌وت و خودای شكۆدار ده‌كرد. هه‌موو گه‌لیش كه بینییان ستایشی خودایان كرد.
لۆقا 36:18-43 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە گوێی لە خەڵکەکە بوو دەڕۆیشتن، پرسیاری کرد ئەمە چییە. پێیان گوت: «عیسای ناسیرەیی لێرەوە تێدەپەڕێت.» جا هاواری کرد: «عیسای کوڕی داود، بەزەییت پێم‌دا بێتەوە!» ئەوانەی لەپێشەوە دەڕۆیشتن سەرزەنشتیان کرد بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت، بەڵام ئەو زۆر زیاتر هاواری دەکرد: «کوڕی داود، بەزەییت پێم‌دا بێتەوە!» عیسا ڕاوەستا و فەرمانی دا بیهێننە لای. کاتێک نزیک بووەوە، لێی پرسی: «چیت دەوێ بۆت بکەم؟» گوتی: «گەورەم، دەمەوێ ببینم.» عیساش پێی فەرموو: «ببینە، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.» دەستبەجێ بینی، دوای کەوت و ستایشی خودای دەکرد. هەروەها هەموو خەڵکەکەش کە بینییان ستایشی خودایان کرد.