لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 31:18-34 - Compare All Versions

لۆقا 31:18-34 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

عیسا دوازدە قوتابییەکەی برد و پێی فەرموون: «ئەوا بەرەو ئۆرشەلیم سەردەکەوین، هەرچی پێغەمبەران لەبارەی کوڕی مرۆڤەوە نووسیویانە دێتە دی. دەدرێتە دەستی ناجولەکەکان، گاڵتەی پێ دەکرێت و جنێوی پێدەدرێت و تفی لێ دەکرێت، بە قامچی لێی دەدەن و دەیکوژن. لە ڕۆژی سێیەمیش هەڵدەستێتەوە.» بەڵام هیچ لەمە تێنەگەیشتن و ئەم باسە لێیان شاراوە بوو، ئەوەی گوترا درکیان پێی نەکرد.

هاوبەشی بکە
لۆقا 18 KSS

لۆقا 31:18-34 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئینجا دوازده‌كه‌ی برد و پێی فه‌رموون: “ئه‌وا سه‌رده‌كه‌وینه‌ یروشلایم، هه‌رچی پێغه‌مبه‌ران له‌باره‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌وه‌ نووسیویانه‌ دێته‌ دی. چونكه‌ ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كرێت و گاڵته‌ی پێ ده‌كرێت و جنێوی پێ ده‌درێت و تفی لێ ده‌كرێت، به‌ قامچی لێی ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن. له‌ ڕۆژی سێیه‌میشدا هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌”. به‌ڵام ئه‌وان هیچ له‌مه‌ تێنه‌گه‌یشتن و ئه‌م باسه‌یان لێ شاراوه‌ بوو، ئه‌وه‌ی وترا دركیان پێی نه‌كرد.

هاوبەشی بکە
لۆقا 18 PNTZS