لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:18-9

لۆقا 1:18-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

عیسا نموونەیەکی بۆ هێنانەوە کە پێویستە هەمیشە نوێژ بکەن و ورە بەرنەدەن. فەرمووی: «لە شارێک دادوەرێک هەبوو لە خودا نەدەترسا و ڕێزی مرۆڤیشی نەدەگرت. لەو شارەدا بێوەژنێک هەبوو، دەهاتە لای و دەیگوت: ”مافم لە نەیارەکەم بستێنەوە.“ «ئەویش ماوەیەک نەیدەویست، بەڵام دواتر لە دڵی خۆیدا گوتی: ”هەرچەندە لە خودا ناترسم و ڕێزیش لە مرۆڤ ناگرم، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم بێوەژنە بێزارم نەکات، مافەکەی بۆ وەردەگرمەوە، ئەگینا وازناهێنێت و وەڕسم دەکات.“» مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمووی: «گوێ بگرن لەوەی دادوەرە زۆردارەکە دەیڵێت. باشە خودا مافی هەڵبژێردراوەکانی خۆی کە شەو و ڕۆژ لێی دەپاڕێنەوە وەرناگرێت؟ ئایا درەنگ وەڵامیان دەداتەوە؟ پێتان دەڵێم: خێرا مافیان بۆ وەردەگرێت. بەڵام کاتێک کوڕی مرۆڤ دێتەوە، ئایا باوەڕ لەسەر زەوی دەدۆزێتەوە؟» بۆ ئەوانەی کە لە بێتاوانبوونی خۆیان دڵنیا بوون و خەڵکیان بە سووک سەیر دەکرد، ئەم نموونەیەی هێنایەوە

هاوبەشی بکە
لۆقا 18 بخوێنەوە

لۆقا 1:18-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری. فه‌رمووی: “له‌ شارێک دادوه‌رێک هه‌بوو له‌ خودا نه‌ده‌ترسا و ڕێزی مرۆڤیشی نه‌ده‌گرت. له‌و شاره‌دا بێوه‌ژنێک هه‌بوو، ده‌هاته‌ لای و ده‌یووت: مافم بۆ وه‌ربگره‌ له‌ دژه‌كه‌م! ئه‌ویش ماوه‌یه‌ک نه‌یده‌ویست. به‌ڵام دواتر له‌ دڵی خۆیدا وتی: هه‌رچه‌ند له‌ خودا ناترسم و ڕێزیش له‌ مرۆڤ ناگرم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بێوه‌ژنه‌ بێزارم ده‌كات، مافی بۆ وه‌رده‌گرم، نه‌وه‌ک هه‌میشه‌ بێت و بێزارم بكات!” جا په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “گوێبگرن له‌وه‌ی دادوه‌ره‌ سته‌مكاره‌كه‌ ده‌یڵێت. ئایا خودا مافی بژارده‌كانی خۆی كه‌ شه‌و و ڕۆژ هاواری بۆ ده‌به‌ن وه‌رناگرێت؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌؟ پێتان ده‌ڵێم: خێرا مافیان بۆ وه‌رده‌گرێت! به‌ڵام كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دێته‌وه‌، ئایا باوه‌ڕ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌دۆزێته‌وه‌؟” بۆ ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون كه‌ خۆیان بێتاوانن و خه‌ڵكی سووک ده‌كه‌ن، ئه‌م په‌نده‌ی هێنایه‌وه‌