لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 28:17-36

لۆقا 28:17-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دیسان وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رده‌می ڵووت بوو، ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه‌، ده‌یانكڕی و ده‌یانفرۆشت، ده‌یانچاند و بنیادیان ده‌نا. به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی ڵووت له‌ سه‌دووم ده‌رچوو، له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاگر و گۆگردی باراند و هه‌موویانی له‌ناوبرد. له‌ ڕۆژی ئاشكراكردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیشدا ئاوا ده‌بێت. ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له‌ سه‌ربانه‌ و شته‌كانی له‌ ماڵه‌وه‌یه‌، با نه‌یه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ بردنی. ئه‌وه‌ی له‌ كێڵگه‌شه‌ با نه‌گه‌ڕێته‌وه‌. ژنه‌كه‌ی ڵووتتان به‌ بیر بێته‌وه‌! ئه‌وه‌ی بیه‌وێ خۆی بباته‌وه‌ ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌یدۆڕێنێت ده‌یباته‌وه‌. پێتان ده‌ڵێم: له‌و شه‌وه‌دا دووان له‌نێو یه‌ک جێگادان، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه‌ به‌جێ ده‌هێڵدرێ. دوو ژن ده‌ستاڕ ده‌گێڕن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه‌ به‌جێ ده‌هێڵدرێ. دووان له‌ كێڵگه‌ ده‌بن، یه‌كیان ده‌بردرێت و ئه‌وی دیكه‌ به‌جێ ده‌هێڵدرێ”.

هاوبەشی بکە
لۆقا 17 بخوێنەوە