لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 11:17-17 - Compare All Versions

لۆقا 11:17-17 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کاتێک عیسا دەچوو بۆ ئۆرشەلیم، بە نێوانی سامیرە و جەلیلدا ڕۆیشت. کاتێک کە چووە یەکێک لە گوندەکان، تووشی دە پیاو بوو کە نەخۆشی گولییان هەبوو. لە دوورەوە ڕاوەستابوون و دەنگیان بەرز کردەوە و گوتیان: «ئەی عیسا، ئەی مامۆستا، بەزەییت پێماندا بێتەوە!» جا ئەوانی بینی و پێی فەرموون: «بڕۆن خۆتان نیشانی کاهینان بدەن.» کاتێک دەڕۆیشتن پاکبوونەوە. یەکێکیان سەیری کرد پاک بووەتەوە، گەڕایەوە و بە دەنگێکی بەرز ستایشی خودای کرد، لەبەرپێی عیسا بەسەر ڕوودا کەوت و سوپاسی کرد. کابرا سامیرەییش بوو. عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەرێ دە کەس پاک نەبوونەوە؟ کوا نۆیەکەی دیکە؟

هاوبەشی بکە
لۆقا 17 KSS

لۆقا 11:17-17 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێ ده‌چووه‌ یروشلایم، به‌ نێوانی شمرن و گلیلا‌دا ده‌ڕۆیشت. كه‌ چووه‌ گوندێک، تووشی ده‌ پیاوی گول بوو، له‌ دووره‌وه‌ ڕاوه‌ستابوون، ده‌نگیان به‌رز كرده‌وه‌ و وتیان: “ئیشۆع، ڕابی، به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌!” جا ته‌ماشای كردن و پێی فه‌رموون: “بڕۆن خۆتان پیشانی كاهینان بده‌ن”. كاتێ ده‌ڕۆیشتن بێگه‌رد بوونه‌وه‌. یه‌كێكیان سه‌یری كرد چاكبۆته‌وه‌، گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌ ده‌نگێكی به‌رز شكۆمه‌ندی خودای كرد، له‌به‌رپێی به‌سه‌ر ڕوویدا كه‌وت و سوپاسی كرد. كابرا شمرنیش بوو. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئایا ده‌ كه‌س بێگه‌رد نه‌بوونه‌وه‌؟ كوا نۆكه‌؟

هاوبەشی بکە
لۆقا 17 PNTZS