لۆقا 1:17-5
لۆقا 1:17-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “مه‌حاڵه كۆسپه‌كان نه‌یه‌ن، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه دێت! بۆی باشتره ئه‌گه‌ر به‌رداشێک به ملیه‌وه هه‌ڵبواسرێت و فڕێبدرێته ده‌ریاوه، له‌وه‌ی ساتمه به یه‌كێک له‌م بچووكانه بكات. ئاگاداری خۆتان بن. ئه‌گه‌ر براكه‌ت هه‌ڵه‌ی به‌رابمبه‌رت كرد، سه‌رزه‌نشتی بكه، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی كرد بیبه‌خشه. ئه‌گه‌ر له ڕۆژێكدا حه‌وت جار هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌رت كرد و حه‌وت جار گه‌ڕایه‌وه لات و وتی: تۆبه ده‌كه‌م، تۆ بیبه‌خشه”. ئینجا په‌یامبه‌ره‌كان به په‌روه‌ردگاریان وت: “باوه‌ڕمان زیاد بكه!”
لۆقا 1:17-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «مەحاڵە ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن نەیەن، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی دەبێتە هۆی هاتنیان. باشترە بۆی ئەگەر بەرداشێک بە ملیەوە هەڵبواسرێت و فڕێبدرێتە دەریاوە، لەوەی یەکێک لە قوتابییەکانم تووشی گوناه بکات. ئاگاداری خۆتان بن. «ئەگەر براکەت هەڵەی کرد، سەرزەنشتی بکە، ئەگەر تۆبەی کرد گەردنی ئازاد بکە. ئەگەر لە ڕۆژێکدا حەوت جار هەڵەی بەرامبەرت کرد و حەوت جار گەڕایەوە لات و گوتی: ”تۆبە دەکەم،“ تۆ گەردنی ئازاد بکە.» ئینجا نێردراوەکان بە مەسیحی خاوەن شکۆیان گوت: «باوەڕمان زیاد بکە!»