لۆقا 22:16-25
لۆقا 22:16-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر هه‌ژاره‌كه مرد و فریشته بۆ باوه‌شی ئه‌وڕاهه‌م هه‌ڵیانگرت. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش مرد و نێژرا. له دۆزه‌خدا سه‌ری هه‌ڵبڕی و ئازاری ده‌چێژێت، له دووره‌وه ئه‌وڕاهه‌می بینی و له‌عازری له باوه‌ش بوو. هاواری كرد و وتی: باوكه، ئه‌وڕاهه‌م، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه، له‌عازر بنێره تاكو سه‌ری په‌نجه‌ی به ئاو ته‌ڕ بكات و زمانم فێنک بكاته‌وه، وا له‌نێو ئه‌م گڕه‌دا ئازار ده‌چێژم. ئه‌وڕاهه‌م وتی: كوڕم، له‌بیرت بێت له ژیانتدا شته باشه‌كانی خۆت وه‌رگرت و لهعازریش نه‌هامه‌تیه‌كان. ئێستا وا لێره دڵنه‌وایی ده‌كرێت و تۆش ئازار ده‌چێژیت.
لۆقا 22:16-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئیتر هەژارەکە مرد و فریشتە بۆ باوەشی ئیبراهیم هەڵیانگرت. دەوڵەمەندەکەش مرد و نێژرا. لە جیهانی مردووان سەری هەڵبڕی و ئازاری دەچێژت، لە دوورەوە ئیبراهیمی بینی و لەعازری لە باوەش بوو. هاواری کرد: ”باوکە ئیبراهیم، بەزەییت پێم‌دا بێتەوە، لەعازر بنێرە تاکو سەری پەنجەی بە ئاو تەڕ بکات و زمانم فێنک بکاتەوە، وا لەناو ئەم گڕەدا ئازار دەچێژم.“ «ئیبراهیم گوتی: ”کوڕم، لەبیرتە لە ژیانتدا شتە باشەکانی خۆتت وەرگرت و لەعازریش شتە خراپەکان. بەڵام ئێستا وا لێرە دڵنەوایی دەکرێت و تۆش ئازار دەچێژیت.