لۆقا 10:16-13
لۆقا 10:16-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی له كه‌م ده‌ستپاكه له زۆریش ده‌ستپاكه، ئه‌وه‌ی له كه‌م ناپاكه له زۆریش ناپاكه. ئه‌گه‌ر له سامانی جیهانی ده‌ستپاک نه‌بن، كێ سامانی ڕه‌وای به ئێوه ده‌سپێرێت؟ ئه‌گه‌ر له شتی خه‌ڵكی ده‌ستپاک نه‌بن، كێ شتی خۆتان ده‌داتێ؟ ڕاژه‌وان ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره بكات، چونكه یان ڕقی له یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به یه‌كێكیانه‌وه ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه پشتگوێ ده‌خات. ناتوانن ڕاژه‌وانی خودا و پاره بن”.
لۆقا 10:16-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەوەی لە کەم دەستپاکە لە زۆریش دەستپاکە، ئەوەی لە کەم ناپاکە لە زۆریش ناپاکە. ئەگەر لە سامانی ئەم دنیایە دەستپاک نەبن، کێ سامانی ڕاستەقینەی بە ئێوە دەسپێرێت؟ ئەگەر لە شتی خەڵکی دەستپاک نەبن، کێ شتی خۆیتان دەداتێ؟ «خزمەتکار نییە بتوانێت کۆیلایەتی دوو گەورە بکات، چونکە ڕقی لە یەکێکیان دەبێتەوە و ئەوەی دیکەی خۆشدەوێت، یان دەست بە یەکێکیانەوە دەگرێت و ئەوەی دیکە پشتگوێ دەخات. ئێوەش ناتوانن کۆیلەی خودا و پارە بن.»