لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 1:16-8

لۆقا 1:16-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌روه‌ها به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “كابرایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌ركارێكی هه‌بوو، سكاڵای به‌فیڕۆدانی ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ری پێ گه‌یشت. بانگیكرد و پێی وت: ئه‌مه‌ چییه‌ له‌سه‌ر تۆ ده‌یبیستم؟ هه‌ژماردی سه‌ركارییه‌كه‌ت بده‌وه‌، چونكه‌ ئیتر ناتوانیت سه‌ركار بیت. سه‌ركاره‌كه‌ به‌ خۆی وت: چی بكه‌م، چونكه‌ گه‌وره‌كه‌م سه‌ركارییه‌كه‌م لێ ده‌سێنێته‌وه‌؟ ناتوانم هه‌ڵبكه‌نم و شه‌رمیش ده‌كه‌م سواڵ بكه‌م. به‌ڵام ده‌زانم چی ده‌كه‌م، تاكو كاتێ له‌ سه‌ركارییه‌كه‌ لابردرام له‌ ماڵه‌كانیان په‌سه‌ندم بكه‌ن. جا هه‌ریه‌كه‌ له‌ قه‌رزاره‌كانی گه‌وره‌كه‌ی بانگكرد. به‌ یه‌كه‌میانی وت: چه‌ند قه‌رزاری گه‌وره‌كه‌میت؟ وتی: سه‌د هیزه‌ ڕۆن. ئه‌ویش پێی وت: پسووله‌كه‌ت وه‌ربگره‌ و دانیشه‌، خێرا بنووسه‌ په‌نجا. به‌وی دیكه‌ی وت: تۆ چه‌ندت له‌سه‌ره‌؟ وتی: سه‌د ڕبه‌ گه‌نم. پێی وت: پسووله‌كه‌ت وه‌ربگره‌ و بنووسه‌ هه‌شتا. جا گه‌وره‌كه‌ ستایشی سه‌ركاره‌ ناپاكه‌كه‌ی كرد، چونكه‌ ژیرانه‌ ڕه‌فتاری كرد. چونكه‌ كوڕانی ئه‌م ڕۆژگاره‌ له‌ نه‌وه‌ی خۆیان له‌ كوڕانی ڕووناكی داناترن.

هاوبەشی بکە
لۆقا 16 بخوێنەوە

لۆقا 1:16-8 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەروەها عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «کابرایەکی دەوڵەمەند سەرکارێکی هەبوو، سکاڵای بەفیڕۆدانی ماڵەکەی لەسەری پێگەیشت. کابرای دەوڵەمەند بانگی کرد و لێی پرسی: ”ئەمە چییە لەسەر تۆ دەیبیستمەوە؟ بڕۆ حیسابی سەرکارییەکەت بکە و بیخە بەردەستم، چونکە ئیتر ناتوانیت سەرکار بیت.“ «سەرکارەکە بە خۆی گوت: ”چی بکەم، چونکە گەورەکەم سەرکارییەکەم لێ دەسەنێتەوە؟ ناتوانم زەوی بکێڵم و شەرمیش دەکەم سواڵ بکەم. بەڵام دەزانم چی دەکەم، بۆ ئەوەی کاتێک لە سەرکارییەکە دەرکرام، خەڵکی لە ماڵەکانیان پێشوازیم لێ بکەن.“ «جا هەریەکە لە قەرزارەکانی گەورەکەی بانگکرد. بە یەکەمیانی گوت: ”چەند قەرزاری گەورەکەمیت؟“ «گوتی: ”سەد هیزە زەیتی زەیتوون.“ «ئەویش پێی گوت: ”پسوولەکەت وەربگرە و دانیشە، خێرا بنووسە پەنجا.“ «بەوی دیکەی گوت: ”تۆ چەندت لەسەرە؟“ «گوتی: ”سەد ڕبە گەنم.“ «پێی گوت: ”پسوولەکەت وەربگرە و بنووسە هەشتا.“ «جا گەورەکە ستایشی سەرکارە ناپاکەکەی کرد کە ژیرانە جوڵایەوە، جا ئەو خەڵکانەی ئەم جیهانەیان هەڵبژاردووە، لە هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ هاوشێوەکانیاندا لە گەلی پیرۆزی خودا ژیرترن.

هاوبەشی بکە
لۆقا 16 بخوێنەوە