لۆقا 27:15-30
لۆقا 27:15-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێی وت: براكه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، باوكیشت گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ی سه‌ربڕی، چونكه به ساغی وه‌ریگرته‌وه. تووڕه بوو و نه‌یویست بچێته ژووره‌وه. ئیتر باوكی هاته ده‌ره‌وه و تكای لێ‌كرد. ئه‌ویش وه‌ڵامی باوكی دایه‌وه: ئه‌وه‌تا ئه‌و هه‌موو ساڵه ڕاژه‌ت ده‌كه‌م و هه‌رگیز له ڕاسپارده‌ت ده‌رنه‌چووم، ته‌نانه‌ت كاریله‌یه‌كت نه‌دامێ تاكو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم پێی دڵخۆش بم. به‌ڵام كاتێ ئه‌م كوڕه‌ت هاته‌وه، ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌تی له‌گه‌ڵ داوێنپیسان خوارد، گوێره‌كه دابه‌ستییه‌كه‌ت بۆی سه‌ربڕی!
لۆقا 27:15-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێی گوت: ”براکەت گەڕاوەتەوە، باوکیشت گوێرەکە قەڵەوەکەی سەربڕی، چونکە بە ساغ و سەلامەتی گەڕاوەتەوە.“ «کوڕە گەورەکە تووڕە بوو و نەیویست بچێتە ژوورەوە. ئیتر باوکی هاتە دەرەوە و تکای لێکرد. بەڵام ئەو وەڵامی باوکی دایەوە: ”ئەوەتا ئەو هەموو ساڵە کۆیلایەتیت بۆ دەکەم و هەرگیز لە فەرمانت دەرنەچووم، تەنانەت کاریلەیەکت نەدامێ تاکو لەگەڵ هاوڕێیەکانم پێی دڵخۆش بم. بەڵام کاتێک ئەم کوڕەت هاتەوە، ئەوەی ماڵەکەتی لەگەڵ لەشفرۆشان لووش دا، گوێرەکە قەڵەوەکەت بۆی سەربڕی.“