لۆقا 34:13-35
لۆقا 34:13-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یروشلایم، یروشلایم، ئه‌ی بكوژی پێغه‌مبه‌ران و به‌ردبارانكاری په‌یامبه‌رانت، چه‌ند جار ویستم ڕۆڵه‌كانت كۆبكه‌مه‌وه، وه‌ک مریشک جوجه‌ڵه‌كانی له ژێر باڵیدا كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام نه‌تانویست! ئه‌وه‌تا ماڵه‌كه‌تان به وێرانی بۆتان ده‌مێنێت! ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌تا نامبیننه‌وه، تا ئه‌و كاته دێت كه ده‌ڵێن: {پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت} !”.
هاوبەشی بکە
لۆقا 13 بخوێنەوەلۆقا 34:13-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەی ئۆرشەلیم، ئەی ئۆرشەلیم، بکوژی پێغەمبەران و بەردبارانکەری ئەوانەی بۆت نێردران، چەند جار ویستم منداڵەکانت کۆبکەمەوە، هەروەک چۆن مریشک جوجەڵەکانی لەژێر باڵیدا کۆدەکاتەوە، بەڵام نەتانویست. ئەوەتا ماڵەکەتان بە وێرانی بۆ بەجێدەهێڵدرێ. پێتان دەڵێم، ئیتر نامبیننەوە، هەتا ئەو کاتە دێت کە دەڵێن، ﴿پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت.﴾»
هاوبەشی بکە
لۆقا 13 بخوێنەوە