لۆقا 10:13-17
لۆقا 10:13-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع له شه‌ممه‌دا له یه‌كێک له كه‌نیشته‌كان خه‌ریكی ئامۆژگاری بوو، ژنێک هه‌ژده ساڵ لاوازیه‌كی هه‌بوو، قه‌مبوور بوو و هه‌رگیز نه‌یده‌توانی ڕاستبێته‌وه. كاتێ ئیشۆع ژنه‌كه‌ی بینی، بانگی كرد و پێی فه‌رموو: “خانم، له لاوازییه‌كه‌ت ئازاد كرایت!”. ئینجا هه‌ردوو ده‌ستی خسته سه‌ری و یه‌كسه‌ر ڕاستبووه‌وه و خودای شكۆدار كرد. پێشه‌وای كه‌نیشتیش تووڕه بوو كه‌وا ئیشۆع له شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی چاككرده‌وه، به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی وت: “شه‌ش ڕۆژ هه‌یه كه پێویسته كاریان تێدا بكرێت، له‌واندا وه‌رن و چاكبنه‌وه، نه‌ک له ڕۆژی شه‌ممه!” په‌روه‌ردگاریش وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاما! ئایا هه‌ر یه‌ک له ئێوه له شه‌ممه‌دا گا یان كه‌ره‌كه‌ی له ئاخوڕ ناكاته‌وه و بیبات ئاوی بدات؟ ئه‌مه‌ش كه ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه و هه‌ژده ساڵه شه‌یتان به‌ستویه‌تییه‌وه، نه‌ده‌بوو له ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌م به‌نده ئازاد بێت؟” كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو، هه‌موو به‌رهه‌ڵستكارانی شه‌رمه‌زار بوون، هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به گشت ئه‌و كاره شكۆدارانه‌ی به‌و ئه‌نجام ده‌دران دڵشاد بوون.
لۆقا 10:13-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
عیسا لە ڕۆژی شەممەدا لە یەکێک لە کەنیشتەکان خەریکی فێرکردن بوو، ژنێک بەهۆی ڕۆحێکی پیسەوە هەژدە ساڵ نەخۆش بوو، قەمبوور بوو و هەرگیز نەیدەتوانی بە تەواوی ڕاستبێتەوە. عیسا ژنەکەی بینی، بانگی کرد: «خانم، لە نەخۆشییەکەت ئازاد کرایت.» ئینجا هەردوو دەستی خستە سەری و دەستبەجێ ڕاستبووەوە و ستایشی خودای کرد. پێشەوای کەنیشتیش تووڕە بوو کە عیسا لە شەممەدا خەڵکی چاککردەوە، بە خەڵکەکەی گوت: «شەش ڕۆژ هەیە کە پێویستە کاریان تێدا بکرێت، لەواندا وەرن و چاکبنەوە، نەک لە ڕۆژی شەممەدا.» مەسیحیش وەڵامی دایەوە: «ئەی دووڕووان! ئایا هەر یەک لە ئێوە لە ڕۆژی شەممەدا گا یان گوێدرێژەکەی لە ئاخوڕ ناکاتەوە و بیبات ئاوی بدات؟ ئەوەش کە کچی ئیبراهیمە و هەژدە ساڵە شەیتان بەستویەتییەوە، نەدەبوو لە ڕۆژی شەممەدا لەم بەندە ئازاد بێت؟» کە ئەمەی فەرموو، هەموو بەرهەڵستکارانی شەرمەزار بوون، بەڵام تەواوی خەڵکەکە دڵشاد بوون بەو کارە مەزنانەی کە عیسا ئەنجامی دەدا.