لۆقا 1:13-5
لۆقا 1:13-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و كاته‌دا هه‌ندێک له‌وێ بوون، باسی ئه‌و گلیلاییانه‌یان بۆ ئیشۆع كرد كه پیڵاتوس خوێنی له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كانیان تێكه‌ڵاو كرد. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “واده‌زانن ئه‌و گلیلاییانه له هه‌موو گلیلاییه‌كان گوناهبارتر بوون، چونكه ئه‌و شتانه‌یان چێژت؟ نه‌خێر! پێتان ده‌ڵێم: به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌ن هه‌مووتان ئاوا تیاده‌چن. یان ئه‌و هه‌ژده كه‌سه‌ی له سیلوام قوللـه‌كه‌یان به‌سه‌ردا كه‌وت و كوشتنی، له هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم گوناهبارتر بوون؟ نه‌خێر! پێتان ده‌ڵێم: به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌ن هه‌مووتان ئاوا تیاده‌چن”.
لۆقا 1:13-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەر لەو کاتەدا هەندێک لەوێ بوون، باسی ئەو جەلیلییانەیان بۆ عیسا کرد کە پیلاتۆس خوێنی لەگەڵ قوربانییەکانیان تێکەڵاو کرد. عیسا وەڵامی دایەوە: «وا دەزانن ئەو جەلیلییانە لە هەموو جەلیلییەکانی دیکە گوناهبارتر بوون، چونکە بەم شێوەیە ئازاریان چێژت؟ پێتان دەڵێم: نەخێر، بەڵام ئەگەر تۆبە نەکەن هەمووتان بەو شێوەیە لەناودەچن. یان ئەو هەژدە کەسەی لە سیلوام قوللەکەیان بەسەردا کەوت و کوشتنی، لە هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم گوناهبارتر بوون؟ من پێتان دەڵێم: نەخێر، بەڵام ئەگەر تۆبە نەکەن هەمووتان بەو شێوەیە لەناودەچن.»